مانه‌وه‌ي به پاره و ئيَستاش به زوَر
مانه‌وه‌ي به پاره و ئيَستاش به زوَر
په‌ژاك و پ‌ك‌ك به‌شيَكي زوَر له ناوچه كويَستانييه‌كاني باشووري كوردستانيان داگير كردووه و به گويَره‌ي خوَيان ده‌لَيَن كوردستان يه‌ك كوردستانه‌و ئيَمه‌ش له‌هه‌ركويَ پيَمان خوَش بيَ ده‌ميَنينه‌وه و كه‌سيش بوَي نييه ده‌رمان بكات. به‌لاَم هه‌مووي ئه‌م قسانه دواي سالاَني دوور و دريَژ ده‌ركه‌وت كه هه‌مووي قوَرِ بووه و پ‌ك‌ك و ئيَستاش په‌ژاك بوَ مانه‌وه‌يان له نيَو خاكي عيَراق، باجيان به يه‌كيه‌تي داوه و له‌گه‌لَ پارتي شه‌رِيان كردووه. له‌مباره‌يه‌وه عەباسی وەلی کەسایەتی رووناک‌بیر و سەرۆکی پێشووی زانکۆی کوردستان لە هەولێر ئاشکرایکرد کە ساڵانی نەوەدەکان یەکێتی، پەکەکەی ناچارکردووە کە سەرانە بدات لە پێناو مانەوەی لە ناوچە ئارامەکانی باشووری کوردستان کاتێک کە پەکەکە لە شەڕدا بووە لەگەڵ تورکیا و پارتیدا.
پرۆفیسۆرعەباسی وەلی کەسایەتی رووناک‌بیر و سەرۆکی پێشووی زانکۆی کوردستان لە هەولێر لە چاوپێکەوتنێکدا کە ماڵپەڕی نـاوه‌ندی نـووچه و شرۆڤـه‌ی ڕۆژ بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرایکرد به‌ر له رووخانی سه‌دام، په‌که‌که به هۆی مانه‌وه له‌و ناوچانه‌ی ساڵی 1991 له لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاوا وه‌ک ئه‌مریکا و به‌ریتانیا به ناوچه‌ی ئه‌من ناسران، ناچار بوو پاره به یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی تاڵه‌بانی بدا. وتی “به تایبه‌ت باسی ئه‌و قۆناغه ده‌که‌م که په‌که‌که له گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان له شه‌ڕ دابوو. په‌که‌که بۆ پاراستنی به‌ره‌ی پشت و بۆ ئه‌وه‌ی له ئاسایش دابێ، ناچاری ئه‌م کاره بوو”.
عەباسی وەلی دەڵێت سه‌رچاوه‌ی زانیارییەکانی، به‌رپرسانی په‌که‌که‌ن. دەڵێت ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان که په‌که‌که له ناوچه‌ی ئه‌من سه‌قامگیر ببوو، له گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان به شه‌ڕ هات. به‌ڵام په‌که‌که له‌و ناوچانه درێژه‌ی به مانه‌وه دا که له ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌کێتی نیشتیمانی دابوون. له پێناو مانه‌وه‌شدا، ناچار بوو پاره به یه‌کێتی نیشتیمانی بدا. یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له خاڵێکدا له گه‌ڵ په‌که‌که ناکۆکیان لێ په‌یدا بووه و ئه‌مه‌ش وایکردوه یه‌کێتی زه‌خت بۆ په‌که‌که بێنێ. هه‌ندێک که‌س که نه‌یانویستوه په‌که‌که هه‌م له گه‌ڵ سوپای تورکیا، هه‌م له گه‌ڵ پارتی دیموکرات و هه‌م له گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتیمانی شه‌ڕ بکا و بۆ ئه‌وه‌ی له سێ به‌ره‌وه نه‌که‌ونه ناو شه‌ڕ، پێشنیاریان کردوه پاره بدرێ به یه‌کێتی نیشتیمانی.
وەلی درێژەی دەداتێ و دەڵێت “سه‌رکرده‌یه‌کی په‌که‌که به منی گوت “ماندوو بووین هێنده‌مان پاره پێدان، له‌وانه‌یه مرۆڤ به بیستنی سه‌رسام بێ، به‌ڵام په‌که‌که پاره‌ی پێ داون و ئه‌ویش پاره‌یه‌کی زۆر.
وەلی وتی “ده‌زانم پەکەکە ئه‌و ساڵانه ناچار بوون پاره بده‌ن، به‌ڵام نازانم چه‌ندیان پاره داوه یاخود تا چه‌ند به رێک و پێکی داویانه. ده‌رده‌که‌وێ تا به‌ر له ده‌رکه‌وتنی شه‌ڕ له گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، ئه‌و پاره‌یه‌یان به رێک و پێکی داوه.
ئه‌م پشت په‌ردانه‌ي سياسه‌ت روَژ به روَژ ئاشكراتر ده‌بن. به‌لاَم شه‌رِي سالَي 2000 كه پ‌ك‌ك له گه‌لَ يه‌كيَتي كردي له‌سه‌ر چي بوو؟ به گويَره‌ي ئه‌م به‌لَگانه كه عه‌باس وه‌لي ئاشكراي كردوون، دواي ئه‌و هه‌موو ماوه‌يه كه پ‌ك‌ك پاره‌ي ده‌دا به يه‌كيَتي له‌پيَناو مانه‌وه‌ي له قه‌نديل، له پرِيَكدا برِياري دا كه چيتر پاره نه‌دات و بوَيه له‌گه‌لَ يه‌كيَتي كه‌وته شه‌رِه‌وه‌و زياتر له 700 كه‌س له‌م شه‌رِه‌دا كوژران. تا سالَي 2000 و ئه‌و كاته‌ي كه پ‌ك‌ك بوَ ماينه‌وه‌ي پاره‌ي ده‌دا به يه‌كيَتي، زوَريَك له ئه‌نداماني له قه‌ره‌داغ ده‌مانه‌وه، كه دواتر ده‌ركران و چه‌نديَكيشيان له‌شه‌رِي يه‌كيَتي دا كوژران.