سه‌فه‌ره‌كه‌ي بارزاني به قازانجي ئه‌نقه‌ره يا قه‌نديل؟!
سه‌فه‌ره‌كه‌ي بارزاني به قازانجي ئه‌نقه‌ره يا قه‌نديل؟!
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرو ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆی وه‌زیره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كۆبووه‌ته‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جگه له تاووتوێكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و هه‌ولێر، باسی دۆسیه‌ی ناوچه سنوریه‌كانیشیان كردووه‌و ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه به‌رێگه‌ی ئاشتیانه.
چاودێرانیش پێیان وایه، ئه‌نقه‌ره فشار ده‌خاته سه‌ر بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی كارا بنێت بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پ‌ك‌ك و په‌ژاك، ئه‌ویش وه‌كو هه‌نگاوێك بۆ به‌ره‌و پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان.
راوێژكاری سیاسی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێ، بارزانی له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌نقه‌ره تاوه‌كو شه‌ڕ له‌دژی پارتی كرێكارانی كوردستان رابگرێت.
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی له‌لێدوانێكدا به‌سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاند، بارزانی بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌بێت له‌رێگه‌ی دانوستان و ناردنی نامه‌وه فشاری خستۆته سه‌ر پ‌ك‌ك و په‌ژاك و داوای لێكردوون كه شه‌ڕ له‌دژی توركیا و ئيَران رابگرن.
وتیشی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا به‌هه‌مان شێوه فشار ده‌خاته سه‌ر حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ش بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌دژی ئه‌م گروپانه رابگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كاریگه‌ری سلبی ده‌كاته په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێرو ئه‌نقه‌ره‌و بارودۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان.
كاكه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، توركیا به‌رده‌وام فشار ده‌خاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌دژی په‌كه‌كه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌نقه‌ره‌دا بكات، ئه‌وه‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌نێو شه‌قامی كوردیدا ره‌تده‌كرێته‌وه‌و به‌هاندانی شه‌ڕی كورد له‌دژی كورد له‌قه‌ڵه‌میده‌ده‌ن.
شاياني باسه پ‌ك‌ك و په‌ژاكيش له‌م هه‌لَويَسته‌ي حكومه‌تي هه‌ريَم به تيَرو ته‌سه‌ري كه‌لَكيان وه‌رگرتووه. هه‌ر كات به‌رپرساني هه‌ريَمي كوردستان ده‌يانه‌ويَ هه‌لَويَست وه‌ربگرن له‌به‌رانبه‌ر پ‌ك‌ك و په‌ژاكه‌وه، به شه‌رِي كورد له‌دژي كورد توَمه‌تبار ده‌كريَن، بوَيه ئه‌وانيش تا ئه‌و جيَگه‌ي بوَيان ده‌كريَت، خوَيان دوور ده‌كه‌نه‌وه و زوَر جاريش گويَيان ده‌گرن و خوَيان ده‌كه‌ن به گيَل له‌به‌رانبه‌ر كرده‌وه‌كاني پ‌ك‌ك و په‌ژاكه‌وه. ئه‌گه‌ر له‌رووي گشتييه‌وه ئه‌م هه‌لَويَسته‌ي هه‌ريَمي كوردستان ليَك بده‌ينه‌وه، بيَجگه لايه‌نگري توندوتيژييه‌كاني پ‌ك‌ك و په‌ژاك، هيچي ديكه نابيندريَته‌وه.