هه‌لَويَسته دژه تيَروَريستي توركيا
هه‌لَويَسته دژه تيَروَريستي ناوچه‌كه
سه‌رۆکی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورکیا ، هه‌رێمی کوردستانی به هۆکاری نائارامییه‌كانی توركیا ناوبرد‌و راشیگه‌یاند پێشمه‌رگه پشتیوانی په‌که‌که ده‌کات.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له وته‌یه‌كیدا بۆ لایه‌نگرانی حیزبه‌كه‌ی وتی “سه‌ری فیتنه‌ی ناو تورکیا له عێراقدایه و پشتیوانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له په‌که‌که ئیمکانی چالاکی به‌م گرووپه ده‌دات”.
هه‌روه‌ها وتی ” بوومه‌له‌رزه‌ی وان جارێکی تر سه‌لماندی که ڕۆحی پشتیوانی له ناو گه‌لی تورکیادا ماوه‌ته‌وه و تورکه‌کان ده‌توانن پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌یان ببێت”. باخچه‌لی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لی تورکیا ودوژمنانی نیگه‌ران کردووه‌و تورکیا ده‌توانێ خۆی له ته‌نگژه‌کان ڕزگار بکات.
رۆژی (29)ی ئه‌م مانگه، داود ئۆغڵو له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند؛ "توركیا ناتوانێت به‌رگه‌ی هه‌بوونی رێكخراوێك، كه هه‌ڕه‌شه‌بێت بۆ سه‌ری، له‌ودیو سنوورییه‌وه، بگرێت. هه‌موو لایه‌ك پێویسته هه‌ڵوێستی خۆیان روونبكه‌نه‌وه، كه‌س ناتوانێت بێلایه‌ن بێت له ململانێی دژی په‌كه‌كه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته یان ئه‌وه‌تا هه‌ڕه‌شه‌ی په‌كه‌كه نه‌هێڵێت یان ده‌بێت هاوكاری ئێمه بكات، یان ئه‌وه‌تا ئێمه ده‌چینه‌ناو خاكی عیراقه‌وه و خۆمان په‌كه‌كه ده‌وه‌ستێنین و ئه‌وه‌ش مافێكه له یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، رایگه‌یاند؛ كه وڵاته‌كه‌ی به چاكسازیی‌و دیموكراتی و مافه‌كانی مرۆڤ، له شه‌ڕی دژی (په‌كه‌كه)دا به‌رده‌وامده‌بێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان دوای رۆژێك دێت له لێدوانێكی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، كه تێیدا هانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تانی دراوسێیدا له مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه‌دا خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی وتارێكی مانگانه‌دا بۆ گه‌لی توركیا، رایگه‌یاند؛ "چاره‌سه‌ری تیرۆر خۆی له جه‌ختكردنه‌وه له مافه‌كانی مرۆڤ‌و دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی‌و ئازادییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه".
ئه‌ردۆغان وتیشی: "گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی سوپای توركیادا زیانی زۆریان لێكه‌وتووه".
توركيا، ئيَران، عراق، حكومت هه‌ريَم و ولاَته روَژئاواييه‌كان هه‌لَويَستيَكي ديار و ئاشكاريان به‌رانبه‌ر به پ‌ك‌ك و په‌ژاك گرتووه. ئه‌م برِياره هاوبه‌شه نيشانده‌ري كوَتايي ته‌مه‌ني ئه‌م گروپانه‌يه.