بانيَك و دوو ههوا
بانيَك و دوو ههوا
يهك دهلَيَ ئاگربهس بيَواتايه و دهبيَ شهرِ دهست پيَبكهينهوه و يهكيش دهلَيَ نا تا بههار چاوهرِيَ دهبين. جا قسهي ئهمانه كاميان برِي بيَت خوا دهزانيَ. چهند روژ پيَش كهجهكه (KCK) ليَدوانيَكي دا سهبارهت به كاريگهرنهبووني ئاگربهس و دهستپيَكردنهوهي شهرِ لهگهلَ دهولَهتي توركيا. لهجزيرهي ئيمراليشهوه پهيام هات كه دهبيَت تا بههار چاوهرِيَ بن.
لهم چهشنه ناكوَكيان ههميشه لهناو پ.ك.ك دا بووه. بوَ نموونه سالَي 1993 بوو كه براي ئوَجالاني بهندكراو لهدورگهي ئيمرالي (عوسمان ئوَجالان) لهزهليَ لهگهلَ يهكيهتي بوو به يهك و به قسهي عهبدوالاَ ئوَجالاني براي كه سهروَك بوو نهكرد. دواتر برِياري سيَدارهداني لهلايهن ئوَجالانهوه دهركرا. بهلاَم دواتر عهفوي كرد. ئهمجارهيان لهسالَي 2003 بوو كه لهبهرانبهري ئوَجالان وهستاو و لهپ.ك.ك جوادا بووهوه.
ئيَستاش كهجهكه دهلَيَ ئاگربهس بيَ ولاَم ماوهو دهبيَت شهرِ دهست پيَبكاتهوه. ئوَجالانيش له دورگهي ئيمرالييهوه دهلَيَ دهبيَت تا بههار چاوهرِيَ بن. جا ئيَستا گهريلاكاني HPG دهبيَ گويَرِاگري كيَ بن؟ لهوانهيه حيسابي كويَستانهكاني كوردستان لهگهلَ دورگهي ئيمراليدا يهك نهگرنهوه. وهك دهلَيَن: حيسابي مالَ و بازار يهك نين.