بارزاني: چيتر پهژاك و پكك مهترسيان نهماوه
بارزاني: چيتر پهژاك و پكك مهترسيان نهماوه
مهسعود بارزاني سهروَكي ههريَمي كوردستان له ديدار لهگهلَ وهزيري دهرهوهي ئيَران له تاران باسي لهكيَشهي ئاسايشي سنوورهكاني كرد و وتي چيتر پهژاك و پكك ناتوانن له ناوچه سنورييهكاندا كيَشه بنيَنهوه و حكومهتي ههريَمي كوردستانيش ئامادهيه به تهواوي هيَز و توانا بوَ چارهسهركردني ئهم كيَشهيه خهبات بكات.
هاوكات لهگهلَ سهفهرهكهي بارزاني بوَ تاران، تاريق هاشمي جيَگري سهروَك كوَماري عيَراقيش به دعوهتي ئهردوَغان و داود ئوغلو گهيشته ئانكارا. هاشميش وتي ئيَمه وهك دهولَهتي ناوهندي عيَراق هيچ كيَشهيهكمان لهگهلَ هاتني سپاي توركيا بوَ ناو خاكي عيَراق به مهبهستي بهرهنگار بوونهوه لهگهلَ تيَرور، نييه و تهنانهت هاوكاريشي دهكهين.
ئهم وتوويَژ و ديدارانه لهكاتيَكدايه كه زياتر له 4 مانگه گرژي و ئالَوزي لهنيَوان پهژاك و سپاي ئيَران و پكك و سپاي توركيا هاتووته ئاراوه و لهم پيَكدانانهدا پكك و پهژاك زوَريَك لهئهندامهكاني لهدهست داوه. بوَيه ئيَستا له لاوازترين ئاستي خوَيدايه. به تايبهت كه لهم دوايانه دا 3 فهرماندهشي كوژران. به گويَرهي راگهياندنهكاني توركيا تا لهم ماوهيهدا زياتر له 270 ئهندامي پكك كوژراون.
ئهم كوَبوونهوه و ديدارانه لهكاتيَكدايه كه نهقشهي روَژههلاَتي ناوين بهرهو گوَرِانهو ههروهك دهبيندريَت دهولَهته عهرهبييهكان يهك لهدواي يهك لهناو دهچن و جيَگاي خوَيان دهدهن به سيتمه نويَيهكان كه به دهستي خهلَك دادهمهزريَت. پكك و پهژاك لهم گوَرانكاريهي ناوچهدا، هيچ شويَنيَكيان نييه بوَيه به تهواوي هيَزهوه بهرهنگاري لهگهلَ دهكريَت. ئيَستا حكومهتي ههريَمي كوردستان، حكومهتي بهغدا، تاران، ئانكارا و جيهاني روَژئاوا لهسهر ناوچووني ئهم گروپانه پيَداگري دهكهن.