بانگه‌وازي شه‌رِ
پ‌ك‌ك له‌م شه‌رِانه‌ي دواييدا له‌گه‌لَ سوپاي توركيا كوژراوي زوَري داوه به‌لاَم پ‌ك‌ك تاكوو ئيَستا باسي له‌زوَريَك له‌و كوژراوانه نه‌كردووه. به‌لاَم داني به هه‌نديَك له‌و كوژراوانه‌شدا ناوه. راگه‌ياندنه‌كاني توركيا باسيان له گواستنه‌وه‌ي ته‌رمي 24 ئه‌ندامي كوژراوي پ‌ك‌ك به ده‌ستي سوپاي توركيا بوَ نه‌خوَشخانه‌ي شاري مه‌لاَتييه ده‌كه‌ن.
ته‌رمی 24 ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی كوردستان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری شاری مه‌ڵاتیه كراوه كه پێده‌چێت به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سوپای توركیاوه گیانیان له ده‌سدابێت.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میر تاش سه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی رووداوه‌كه‌ی به مه‌ترسیدار وه‌سفكرد و وتی: پێویسته خه‌ڵكی كورد له مه‌راسیمی ناشتنی جه‌نازه‌كاندا كاردانه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كوشتاره ده‌ربڕێت كه سوپای توركیا كردوویه‌تی.
ده‌میرتاش وتی: ئه‌گه‌ر زه‌مین له‌رزه‌كه‌ی وان نه‌بوایه حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره ته‌رمی گه‌ریلاكانی له ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا پیشان ده‌دا تا سووكایه‌تی به هه‌ستی كورده‌كان بكات.
جێی ئاماژه‌یه تا ئێستا حكومه‌تی توركیا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وتانه‌ی ده‌میرتاش پیشان نه‌داوه به‌ڵام پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاندووه كه به هۆی شه‌ڕه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ناوچه‌ی هه‌ككارییه‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانیدا پچڕاوه.
لايه‌نگراني پ‌ك‌ك له توركيا به دواي ئه‌وه‌دا ده‌گريَن تا ئاگري شه‌رِي كورد و تورك داگيرسيَنن، بوَيه به‌رپرسياري ئه‌م ئيشه دراوه به ده‌ست پارتي آشتي و دمكراتيك سپيَردراوه. ده‌ميرتاش له سه‌روي هه‌موويانه‌وه خه‌ريكه به‌نزين به‌سه‌ر ئه‌م ئاگره‌دا ده‌رِژيَنيَ تا شه‌رِي نيَوان كورد و تورك له‌و ولاَته داگيرسيَنيَت.