توركيا له هفتنين و زاپ

به دواي هيَرشه‌ تيَروَريستييه‌كاني پ‌ك‌ك له چكورجا، سوپاي توركيا به مه‌به‌ستي تولَه‌سه‌ندنه‌وه، دويَنيَ هاته ناو خاكي هه‌ريَمي كوردستان تا ئه‌ندامه هه‌لَهاتوو و خوَ حه‌شارداوه‌كاني پ‌ك‌ك له ناو ببات. به هاتني سوپاي توركيا بو ناو خاكي كوردستان عراق، له هفتنين له‌گه‌ل هيَزه‌كاني پ‌ك‌ك كه‌تنه شه‌رِه‌وه. له‌ميَژووي هه‌بووني پ‌ك‌ك له باكووري عيَراق‌، ئه‌مه يه‌كمجاره كه توركيا به‌م هيَز و برِياره‌وه به مه‌به‌ستي له ناو بردني پ‌ك‌ك هاتووته نيَو خاكي كوردستانه‌وه.

حكومه‌تي هه‌ريَمي كوردستان ئه‌مجاره ريَگاي به توركيا داوه تا بيَته ناو خاكي هه‌ريَمي كوردستان و ئه‌م كيَشه‌يه چاره‌سه‌ر بكات. حكومه‌تي ناوه‌ندي عيَراقيش ماوه‌يه‌ك پيَش ئيَستا باسي له جيَگير كردني سوپاي عيَراق له سنووره‌كاني باكووري روَژهه‌لاَت و باكووري عيَراق به مه‌به‌ستي ودوو ناني په‌ژاك و پ‌ك‌ك له ناو خاكي عيَراق.

موراد كارايلان له‌مباره‌يه‌وه به توندي ره‌خنه‌ي له نيَچروان بارزاني گروتووه و ئه‌وي به خائن وه‌سف كردووه. هه‌روه‌ها مسعود بارزانييشي داوه به گورزي ره‌خنه‌كاني كه بوَچي ريَگه‌يان داوه سوپاي توركيا بيَته ناو خاكي هه‌ريَمه‌وه. بوَيه داواي له بارزاني كرد كه ريَگا به‌م كاره بگرن؛ به‌لاَم بارزاني ره‌تيكرده‌وه‌.

له‌دريَژه‌ي ئه‌م هيَرشانه‌ي پ‌ك‌ك بوَ سه‌ر هه‌ريَمي كوردستان، ئه‌حمه‌د ده‌نيزيش چه‌قويه‌كه‌ي تيژ كردوته‌وه و ره‌خنه له نيَچيروان ده‌گريَت و ده‌لَيَ ئيَمه ئه‌و كرده‌وه‌ي چكورجامانه به مه‌به‌ستي تولَه سه‌ندنه‌وه‌ي مالَباته 7 كه‌سيه‌كه‌ي رانيه بووه كه له بوردماني فروَكه‌كاني توركيا گيانيان له‌ده‌ست دا. به‌لاَم چه‌ند روَژ پيَش ئيَستا ده‌نيز بوَ خوَي گوتي ئيَمه توَلَه‌ي سيَ فه‌رمانده‌كه‌مان ستاندووته‌وه.

ئه‌مانه هه‌موو پيشان ده‌ري لاوازبووني له‌راده‌به‌ده‌ري پ‌ك‌ك له‌‌ناوچه‌كه‌دايه، چون چيتر خه‌لَكاني ناوچه‌كه ئه‌م ريَبازه‌يان پيَ په‌سه‌ند ناكريَت. ئه‌مه به واتاي فاتحه‌ خويَندني پ‌ك‌ك و گروپه هه‌لَبستراوه‌كانييه.