راگهياندنهكاني توركيا: موراد كارايلان له ئيَران دهستبهسهر كرا
راگهياندنهكاني توركيا: موراد كارايلان له ئيَران دهستبهسهر كرا
كانالَي فهرمي TRT ئهم ههوالَهي رايگهياند كه موراد كارايلان پياوي شماره يهكي پكك (ئاپوي دوهم) لهلايهن هيَزه ئهمنييهكاني ئيَرانهوه دهستبهسهر كرا. ئهمه دروَيهكه كه راگهياندنهكاني توركيا ئهم پروَسهي شهرِي دهرونيان بهم مهبهستانهي خوارهوه دهستپيَكرد.
توركيا لهبهرانبه ر پكك دا سهركهوتوو نهبووه و لهسالَي 1984 تا ئيَستا نهيتوانيوه سياسهتيَكي سهركهوتووانه لهبهرانبهر ئهم فرقه تيَروَريسييهوه رهچاو بكات. بهلاَم ئيَران لهبهرانبهر كوپي ئيَرانييهكهي پكك ياني پهژاك دا سهركهوتوو بووه كه دوائين قوناخي ئهم سهركهوتنه له هيَرش بوَ سهر بنكهكاني پهژاك لهقهنديل ديار بوو. ئارمانج لهم دروَ و دهلهسانه فشاري پتر خستنه سهر ئيَرانه. به واتايهكي ديكه پكك و پهژاك هاوكات چالاكي لهبهرانبهر ئيَران ئهنجام بدهن. ئه م فرقانهش زوَر پيَيان ناخوش نييه كه ببنه كاردي دهستي ئهم و ئهو. ئهمهي كه كجك و كارايلان پهيونهندي شاراوهيان لهگهلَ ريَكخراوه ههوالَگيريهكاني توركيه دا ههيه، گومانيَك نييه؛ بهلاَم لهدريَژخايهندا به قازانجي ئهم فرقهي نابيَت كه به شيَوهيهكي ئاشكرا ببيَته كهرهستهي دهستي ولاَتاني ديكه.
ئارمانجي بهكار هيَناني ئهم زهخت و گوشاره به دهستووري ئامريكا و ئيسرائيله. ئيَران نيازيَكي به دهستبهسهركردني كارايلان نييه. ئهم ولاَته بهشيَوهيهكي راستهوخو لهگهلَ فرقهي تيَروَريستي پهژاك دا دهست به يهخهيه و سهركردهكهي به ناوي عهبدولرهحماني حاجي ئهحمهدي لهئهلَمانيايه. پكك ئيَستا له ناوچه شاخاويهكاني قهنديل بهشيَك له خاكي ئيَراني داگرتووه و لهويَ بنكهي داناوه. ئهگهر ئهم فرقهيه لهسهر بنهماي لهخورازي بوون و توندوتيژي نييه، پيَويسته ههرچي زووتر لهنيَو خاكي ئيَراندا برِواته دهريَ. ههرجوره توندوتيژي به هوَي ههبووني پ ك ك له ناوچه سنووريهكاندا ديَته واتاي كوژراني ميلهتي بيَ تاوان.
موراد كارايلان لهسالَي 1995 له كهمينيَكي ئارتشي تورك دا رزگاري بوو كه لهو كهمينهدا 9 كهس لهپاسهوانهكاني كوژران و بهلاَم ئهو تهنيا زامار بوو، ئهمه لهكاتيَكدايه كه لهنيَوان چهندين ههزار سهربازي تورك دا بوو بهلاَم رزگاري بوو. زوَريَك لهپاسهوانه كاني پكك برِوايان وابوو كه ئهم رووداوه لهخوَرِا نهبووه. سهير ئهوهيه كه سهربازي تورك زوَر ترسهنوَكن و روَحي فيداكاريان نييه. لهكاتيَكدا كه ئهم مورالَه لهلاي ئيَرانييهكان زوَر جياوازه.
ئاژانسي فورات سهر به پكك ئهم ههوالَهي بهدروَ خستهوهو و شهرِي سايكولوژي دژ بهم فرقهيه ناوزهد كرد. راگهياندنهكاني توركيا لهسالَي 2006 باسيان لهدهسبهسهركردني كارايلان و لهسالَي 2007 يش باسيان لهدهستبهسهركردني كارايلان و جمييل بايك ئهندامي ديكهي ليَژنهي ريَبهرايهتي پكك دهكرد كه ئهويش دروَ بوو.