X
تبلیغات
راستییه کان - 8‌ي مارس

راستییه کان

ئاشكراكردني لايه‌نه شاراوه‌كاني په‌ژاك

8‌ي مارس

8‌ي مارس

روَژي 8 ي مارس يه‌كيَك له‌و روَژانه‌يه كه بوَ ژنان و هه‌مووي جيهانيان خاوه‌ن بايه‌خ و گرنگييه‌كي تايبه‌ته. له‌م نيَوانه‌دا برِيَك پارت و لايه‌ني چه‌پيش ئه‌م بابه‌ته‌يان كردووته گورزي ده‌ستيان و ژنيشيان كردووه كه‌ره‌سته‌يه‌ك بوَ به‌كارهيَنان و گه‌يشتن به ئارمانجه‌كانيان.

يه‌ك له‌و فرقانه په‌ژاكه كه له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كي ماركسيستي و خاوه‌نداريه‌تي له مافي ژن، ژماره‌يه‌كي زوَري كچه مندالَي له‌و كويَستانانه خرِ كردووته‌وه و له‌ژيَر ناوي«ئازادي ژن» روَژانه به كاريان ده‌گريَت و بيَگاريان پيَده‌كات. سه‌ير ئه‌وه‌يه ئه‌م كچانه به قسه‌ي خوَيان له‌ ده‌ست زه‌بر و زه‌نگي پياوانه‌وه هه‌لَهاتوون و روَيشتن بوَ ئه‌ويَ كه مه‌سه‌له‌ن ئازاد بن، به‌لاَم له‌ويَش دووباره خه‌ريكن خزمه‌تي پياو ده‌كه‌ن ئه ويش زوَر له‌پياواني پيَشتر كه ئه‌مانه له‌ده‌ستيان هه‌لَهاتوونه‌، خراپتر و توندتر. له‌وه گرنگ‌تريش ئه‌وه‌يه كه له‌ويَ ئه‌م كچانه زياتر له‌وه‌ي كه له‌ كوَمه‌لَگا به قسه‌ي خوَيان به كاريان ده‌هيَنان به كار ديَن و ته‌نانه‌ت ده‌توانريَ بگوتريَت كه له ئاستي كوَيَله‌يه‌ك دا كاريان ليَ ده‌كيَشنه‌وه. هه‌رچه‌ند له‌ويَ له‌ هه‌موو كه‌سيَك كار ده‌كيَشريَته‌وه و بيَگاريان پيَده‌كريَت، به‌لاَم هي كچان زوَر زياتر له كورِه‌كانه.

خالَيَكي ديكه‌ي گرنگ ئه‌وه‌يه كه كچاني په‌ژاك باس له‌ئازادي خوَيان و كوَيَلايه‌تي كچاني كوَمه‌لَگا و به‌كارهيَناني كچاني ولاَته روَژئاواييه‌كان باس ده‌كه‌ن و ئه‌وانه به دواكه‌وتوو ده‌زانن كه پياوان كاريان ليَ ده‌كيَشنه‌وه و بوونه‌ته كوَيَله‌ي پياو؛ به‌لاَم وا دياره خوَيان نابينن كه چه‌ند له قوَرِي ئه‌م كوَيَلايه‌تييه‌دا چه‌قيون كه ته‌نانه‌ت ناتوانن بيبينن. جا گالَته به خه‌لَكي ديكه‌ش ده‌كه‌ن.

ئه‌مانه ئه‌و شته‌ي كه له‌ ولاَته پيَشكه‌وتووه‌كانيش دا به ناوي ئازادي ژن هه‌يه، به سه‌خته‌ي داده‌نيَن و ده‌لَيَن له‌ويَ ژن بوَته ئامرازيَك بوَ ريَكلام و پاره ده‌رهيَنان. بوَ ويَنه له سه‌ر سابوونيَك و يا هه‌ر شتيَكي ديكه، ويَنه‌ي كچيَك يا ژنيَك نيوه رووت ده‌بينيت و ئه‌مه‌ش هه‌مووي به مه‌به‌ستي ريَكلام و پاره ده‌رهيَنانه كه ئه‌م ژنانه راده‌كيَشن بوَ ناو ئيش و كاري وه‌ها نائاكاريانه.

باشه ئه‌م قسه راسته به‌لاَم بوَ ئه‌م كچانه‌ي په‌ژاك ده‌بيَت چاويَك به خوَيانه نه‌خشكيَنن و خوَيان نه‌بينن كه چوَن له‌پيَش كاميَري ته‌له‌ويزيونه‌كه‌يان وه‌ك ئامرازيَك بوَ سياسه‌ت كردن و راكيَشاني كچاني ديكه‌ي كوَمه‌لَگا بوَ شاخ كه‌لَك وه‌رده‌گرن. له راستيدا كچاني په‌ژاك روَليَكي به داو خستني كچاني ديكه‌يان هه‌يه. وه‌ك ئه‌و په‌له‌وه‌رانه كه له ناو قه‌فسن و ده‌خويَنن تا هاورِيَيه‌كانيان بوَ لاي خوَيان راكيَشن و ئه‌وانيش بخه‌نه نيَو داوه‌وه و له‌قه‌فه‌سيان بكه‌ن.

+ نوشته شده در  پنجشنبه 11 اسفند1390ساعت 11:2  توسط هیوا  |