X
تبلیغات
راستییه کان

راستییه کان

ئاشكراكردني لايه‌نه شاراوه‌كاني په‌ژاك

ريَپورتاژي مالَپه‌ري مكاپوليس له‌گه‌لَ كوَنه پژاكييه‌كدا

ديداريَكي تايبه‌ت له‌گه‌لَ يه‌كيَك له‌ئه‌نداماني پيَشووي په‌ژاك

وه‌رگيَرِ/ عه‌فان خوَرمالَي

سه رچاوه: http://www.mecanopolis.org/?p=23475

 كلوادكوَواسي (به‌رِيَوه‌به‌ري مالَپه‌رِي مكانوپوَليس)

هيچ‌كه‌س ناتوانيَت له‌ده‌ردو ره‌نجيَك كه گه‌لي كورد كيَشاويه، گومان و دلَه‌راوه‌كيَ هه‌بيَت. به تايبه‌ت ژنوسايدي سالَي 1988ي حه‌لَبجه له عيَراق كه بووه هوَي له‌ناو چووني هه‌زاران كه‌سي مه‌ده‌ني به چه‌كه كيمياويه‌كان. ئه‌م گه‌له خاوه‌ن ره‌سه‌ني هيند و ئه‌ورووپايين؛ زياتر له يه‌ك سه‌ده‌يه كه بوَ وه‌ده‌ست گرتني چاره‌نووسي خوَيان خه‌باتيان كرد و ئه‌مه‌ش ئيشيَكي ره‌وايه....


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  دوشنبه 30 خرداد1390ساعت 9:9  توسط هیوا  | 

ئازادي يان كويَلايه‌تي؟

ئازادي يان كويَلايه‌تي؟

al2wpijcbjoxvnl13rsi.jpg

ميَژوو به‌رده‌وام شاهيدي گوَرانكاري و ريَبازي جياواز بوَ ريَكخستني ئينسانه‌كان بووه. هه‌ريه‌ك له‌وانه تيَكوَشاون تا به‌ريَبازي جياواز ژماريَكي زوَرتر بوَلاي خوَيان رابكيَشن. به‌لاَم له‌م ململانيَيه‌دا برِيَك ريَگاي فه‌ول و هه‌لَه‌يان گرته پيَش و په‌نايان به توندو تيژي و كوشتن برد.

په‌ژاك ئيدعا ده‌كات پارتيَكي كوردييه و بوَ ئازادي و مافي گه‌لي كورد خه‌بات ده‌كات. چه‌ند كه‌سيَك به هوَكاري جياواز هه‌لَهاتوونه‌و و په‌نايان بردووته كويَستانه‌كاني قه‌نديل و بوَ خوَيان پارتيَكيان داناوه‌و نيَويان ليَكردووه پارتي گه‌لي كورد. باشه له‌كويَ ئه‌م سه‌رزه‌وينه به رينه‌دا چه‌ند كه‌سيَك به‌جيَگاي نه‌ته‌وه‌يه‌ك برِياري داوه بيَجگه له‌ديكتاتوَره‌كان؟ ...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  یکشنبه 29 خرداد1390ساعت 11:33  توسط هیوا  | 

دووبه‌ره‌كي خستنه‌وه‌كاني په‌ژاك

پيَشمه‌رگه يا گه‌ريلا، موديَرن يا كلاسيك

mjp19yps695ueo4nxrf6.jpg

له‌سه‌رده‌مي باوكي محه‌مه‌درزا شا له‌ئيَران، گروپيَكي كوردي ئوَپوَزسيون ريَكخراويَكيان بوَ دژايه‌تي و خه‌بات له‌دژي ئه‌م رژيمه پيَك هيَنا كه له كوَنگره‌يه‌ك دا نيَوي پيَشمه‌رگه‌يان بوَ ئه‌م گروپه هه‌لَبژارد. دواي ئه‌وانيش هه‌ر گروپ ولايه‌نيَك كه هاتووه ئه‌م ناوه‌ي به‌دواي خوَيدا راكيَشاوه و كه‌س هيچ جوَره بيَ ريَزييه‌كي به‌م وشه‌يه نه‌كردووه. سه‌روَكي په‌ژاك (ئوَجالان) له سالاَني 1984 كه شه‌رِي تيَروَريستيانه‌ي خوَي ده ستپيَكرد؛ بوَ چه‌كداره‌كاني نيَوي گه‌ريلاي هه‌لَبژارد؛ چون ئه‌و پيَي وابوو پيَشمه‌رگه نيَويَكي زوَر بيَ ريَزانه‌يه و زوَرتر بووه‌ته سه‌مبولي دواكه‌وتوويي و زکه‌روَيي...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  شنبه 28 خرداد1390ساعت 13:43  توسط هیوا  | 

دوژمنه دوَست‌نه‌ما تيَروَريسته‌كان

ئه‌لَترناتيو، نوسراويَك بوَ دژايه‌تي گه‌لي كورد

په‌ژاك به ته‌واوي هيَز و توانايه‌وه خه‌ريكه تا دوژمني خوَي بگه‌ينيَته ئاستي هه‌ره‌ به‌رز و گه‌لي كورد تا له‌ناو بردن هاوريَي بكات. تيَروَريسته‌كاني په‌ژاك له‌بلاَوكراوه‌ي ئه‌لَترناتيو دا باسيان له جاشاياتي موديَرن و راگه‌ياندني كردووه. ئه‌مانه سويَنديان خواردووه بيَجگه خوَيان كه‌س له‌سه‌ر خاكي كوردستان نه‌هيَلَنه‌وه. بوَيه هه‌موو سه‌روَك و كه‌سايه‌تييه روَشنبيرو روَژنامه‌نووسه‌كان به جاش داده‌نيَن و خوَشيان به باش.

جاشايه‌تي په‌ژاك زوَر قولَتر و سه‌رسوورهيَنه‌رتره كه له‌م نووسراوه كوَرته‌يه‌دا باسي ليَوه بكه‌ين. تيَروَريسته‌كاني په‌ژاك جاشي بيرو راي ئوَجالانن و ئوَجالانيش بوَ خوَي جاشي ئه‌رگه‌نه‌كوَن و ئيسرائيلييه‌كانه...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  سه شنبه 24 خرداد1390ساعت 15:44  توسط هیوا  | 

په‌ژاك بوَ په‌ژاك ده‌دويَ

سه‌فسه‌ته‌چي پروَسه‌ي دژه په‌ژاكي په‌ژاك بوَ مالَپه‌ره‌كه‌يان ده‌دويَت

مالَپه‌ري فه‌رمي په‌ژاك له‌روَژي ده‌ستپيَكردني تائيَستا، له‌حالَه‌تيَكي وه‌ستادا بووه و هه‌رچه‌ند روَژ يا چه‌ند مانگيَك ئه‌گه‌ر موراد كارايلان يا جميل بايك و يا خود اوجالان و... قسه‌يه‌كيان كردبا؛ په‌ژاك له‌سه‌ر مالَپه‌رِه‌كه‌ي داي ده‌نا. به‌لاَم ئه‌مه ماوه‌يه‌كه په‌ژاك له‌م بواره‌دا زوَر چالاك بووه و روَژانه مالَپه‌ره‌كه‌ي ئابديَت ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه به قسه‌ي خودي په‌ژاك، پروَسه‌ي دژه په‌ژاك ده‌ستي پيَكردووه و بوَيه ئه‌وانيش شه‌وانه‌ش خه‌ويان نييه و به هه‌موو جوَريَك خه‌ريكن به‌لَكو بتوانن به‌ جوَريَك ئه‌م پروَسه‌يه له‌ناو ببه‌ن و يا خود پووچه‌لَي بكه‌نه‌وه. ئه‌لَبه‌ته ئه‌مه كام پروَسه‌يه كه‌س نازانيَ هه‌ر له‌خوَيانه‌وه دانيشتوونه و ئه‌م ناوه‌يان بوَ بينيته‌وه؛ هه‌ر چوَن له سه‌ر نان خواردن ناويَك ده‌بيننه‌وه‌و و دوايش حزبيَكي بوَ دروست ده‌كه‌ن.

له‌دريَژه‌ي خه‌بات بوَ پووچه‌لَ كردنه‌وه‌ي پروَسه‌ي دژه‌په‌ژاك كه په‌ژاك باسي ليَوه ده‌كات؛ له‌هه‌موو ريَباز و به سه‌دان ويَبلاگ و مالَپه‌ر يارمه‌تي وه‌رده‌گرن. بوَيه ريَوار ئابدانان دووباره هاتووه له‌گه‌لَ مالَپه‌ره‌كه‌ي خوَياندا وتوويَژي كردووه. تائيَستا كيَ بينيويه ئينسان خوَي له‌گه‌لَ خوَيدا وتوويَژ بكات؟ خوَي پرسيار بكات و بوَ خوَشي ولاَم بداته‌وه؟

له‌مانه كه بگوزه‌رين ده‌گه‌ينه خالَيَكي سه‌ير كه ئابدانان خوَي به پياوي ماقوَلَ داناوه و دووباره تيَكوَشاوه پارته تيَروَريسته‌كه‌ي وه‌ك تاقانه پارتي كوردي ناوزه‌د بكات. بوَيه باس له‌ده‌هه‌كاني 70 له‌ئيَران ده‌كات كه پارته كوردييه‌كاني ئه‌و كاته (ديموكرات و كوَمه‌لَه) چوَن غيره‌تيان نه‌بوو خوَراگري بكه‌ن و هه‌لَهاتن و گه‌ليان بيَ چه‌ك به‌جيَ هيَشت. سه‌يره ئه‌وه‌يه كه دووباره به ناوي پارته كلاسيكييه‌كان ناويان ده بات. ديار نييه ئابدانان ئه‌م قسه‌ قوَرِانه له‌كوَيَوه‌ ديَنيَت. ئايا له‌بيري ديَت كه هه‌لومه‌رجي ئه‌و كاته‌ي كوردستان چوَن بووه؟ ئايا خوَي يا كه‌سيَكي نزيكي هات چه‌ك هه‌لَگريَت و بجنگيَد؟ نه، چوون ئه‌وكاته خوَي هه‌ر نه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت كورديشي نه‌ده‌زاني ئه‌وه ئيَستا فيَري كوردي بووه.

+ نوشته شده در  دوشنبه 23 خرداد1390ساعت 11:52  توسط هیوا  | 

ئه‌لَماسگه‌ليَك بوَ فريوي گروپه كوردييه‌كان

ئه‌لَماسگه‌ليَك بوَ فريوي گروپه كوردييه‌كان

وه‌رگيَراو له‌فارسييه‌وه/ هیوا

h9a8r5w8vpal0dnqjf7.jpg

له‌م روژانه يه‌كيَك له‌گرنگترين هه‌والَه‌كان كه له‌سه‌ري باس ده‌كريَت؛ كيَشه‌ي محه‌مه‌د رزا مه‌دحي ( سيخوَري ئيَراني له نيَوان ئوَپوَزسيونه هه‌نده‌رانييه‌كان) و ديَكوَميَنتاري بلاَوبووي سه‌باره‌ت به‌م كه‌سايه‌تييه له‌ژيَر ناوي «ئه‌لَماسيَك بوَ فريو» ه. به‌گويَره‌ي ئه‌م هه‌واله بلاَوبووه‌، محمه‌د رزا مه‌دحي به فريو و دزه‌كردن له‌نيَوان هيَزه دژبه‌ره‌كاني رژيمي ئيَران، توانيويه سه‌ره‌راي كوَكردنه‌وه‌ي هه‌وال و زانياري سه‌باره‌ت به بارودوَخي ئه‌م گروپانه، ره‌وتي خه‌بات و چالاكييه‌كانيانيش بگورِدريَت. ئه‌م كه‌سايه‌تييه توانيويه به دروشمي يه‌كيَتي له‌نيَوان بزوتنه‌وه جوَراوجوَره‌كان حكومت دا، دزه بكات. له‌لايه‌كي‌ ديكه‌وه ...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  یکشنبه 22 خرداد1390ساعت 13:59  توسط هیوا  | 

پاراستني ره‌واي په‌ژاك (پروَسه‌ي تيَروَر)

هه‌ر له‌سه‌ره‌تاي ده‌ستپيَكردني چالاكي په‌ژاك وه‌ك فرقه‌يه‌كي تيَروَريستي، بابه‌تي پاراستني ره‌وا (پروَسه‌ي تيَروَر)ي ئه‌م فرقه‌يه باسي نووسين و وتوويَژي خاوه‌نداراني پيَنووس و سياسه‌تمه‌داران بووه. ئه‌مجاره‌يان به توندتر هيَرش كراوه‌ته سه‌ر ريَبازي پاراستني ره‌واي په‌ژاك و به ريَبازي تيَروَر دانراوه.

npz1loab45sjk299xwk.jpg ئه مه راستييه‌كه كه فرقه‌ي تيَروَريستي په‌ژاك له‌ژيَر ناوي پاراستني ره‌وا ده‌يه‌ويَ چالاكييه تيَروَريستييه‌كاني خوَي حه‌شار بدات. بوَيه دويَنيَ ريَوارئابدانان كورديناتوَري په‌ژاك له‌راويَژكردنيَكي مندالاَنه و سه‌فسه‌ته‌ي راستييه‌كان، ويستوويه جاريَكي‌تر تيَبكوَشيَ بوَ ئه‌وه‌ي ره‌وابووني تيَروَر بخاته روو. به‌لاَم ئابدانان ئه‌بيَ چاك بزانيَ كه تيَروَر تيَروَره و به سه‌فسه‌ته و قسه‌ي قوَرِ و موعيزه ره وا ناكريَت...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  شنبه 21 خرداد1390ساعت 13:13  توسط هیوا  | 

حاجي ئه‌حمه‌دي و رابردووه چه‌واشه‌كاني

حاجي ئه‌حمه‌دي و رابردووه چه‌واشه‌كاني

dpji9xjl5mddpd3lbaj4.jpg حاجی و براده ره کانی

حاجي ئه‌حمه‌دي (سه‌روَكي په‌ژاك) له‌روَژاني 28 و 29ي مانگي رابردوو كه له‌بروكسل كوَنگره‌ي نه‌ته‌وه‌يي كورد به‌رِيَوه‌چوو؛ به‌شدار بوو. دواتر وتوويَژيَكي له‌گه‌لَ سايتي كوردانه دا كردووه و له‌ويَ به‌برفراواني باسي رابردووي خوَي چوَنييه‌تي كاري له‌گه‌لَ ديموكرات‌دا ده‌كات. حاجي پيَشينه‌يه‌كي كوَني دوَژمنايه‌تي له‌گه‌لَ پارته كوردييه‌كان به تايبه‌ت ديموكرات دا هه‌يه...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  چهارشنبه 18 خرداد1390ساعت 13:56  توسط هیوا  | 

دريَژه‌ي پروَسه‌ي دژه‌كوردي په‌ژاك

دريَژه‌ي پروَسه‌ي دژه‌كوردي په‌ژاك

mixzamwn4v6a4ys6qez.jpg په‌ژاك له‌دريَژه‌ي دوژمنايه‌تي گه‌لي كورد دا، ئه‌مجاره‌يان ته‌نيا به ناو ليَكردني پارته ره‌سه‌نه كوردييه‌كان به‌ناوي پارتي كلاسيك، نه‌وه‌ستاوه و ئه‌م پارت و سه‌روكه‌كانيان به خاين و جاشي ئيَران ناوزه‌د ده‌كات. په‌ژاك له‌مالَپه‌ري فه‌رمي خوَيدا باسي عه‌بدولاَ موهته‌دي و مسته‌فا هيجري ده‌كات و ئه‌م كه‌سايه‌تيه به‌ناوبانگه‌ي كورد، به ناوي خاين و جاش ناوزه‌د ده‌كات.

ئه‌م پروَژه‌ي دژه كوردي په‌ژاك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌بووه و روَژ به روَژ گوَرِتري ده‌كه‌ن. ئه‌م فرقه تيَروَريستييه سويَندي خواردووه تا دلَوَپي كوَتايي خويَني...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  سه شنبه 17 خرداد1390ساعت 11:40  توسط هیوا  | 

كوردكوژاني كوردستان

په‌ژاك به‌رپرسياري ميليتاريزه بوون و تيَروَريزه بووني كوردستان

3q5i1bf6ptz45cmzpc13.jpg

چه‌ند مانگيَكه په‌ژاك به قسه و نووسراوه ده‌يه‌ويَ روخساري خه‌باتگيَرِاني پارته كوردييه‌كاني كوردستان ره‌ش بكات و جيَ پيَيه‌ك بوَ خوَي بكاته‌وه. بوَيه له‌هه‌موو قسه و ريَبازيَك كه‌لَك وه‌رده‌گريَت بوَ ئه‌وه‌ي عه‌بدولاَ موهته‌دي و مسته‌فا هيجري به خائين و جاش نيشان بدات و خوَشي پاك و پير و كوردي ره‌سه‌ن.

هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه په‌ژاك له‌نيَو گه‌لي كورد دا مه‌شروعييه‌ت و مه‌قبولييه‌تي نه‌بوو. به‌لاَم كاك عه‌بدولاَ موهته‌دي و مسته‌فا هيجري. ئيشيَكي چاكيان كرد بوَ ئه‌وه‌ي روخساري چلَكني په‌ژاك بوَ هه‌مووان ئاشكرا بيَت...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  دوشنبه 16 خرداد1390ساعت 11:1  توسط هیوا  | 

كنگره په‌ژاك و پ.ك.ك

كونگره نه‌ته‌ويي كورد يا كونگره‌ي په‌ژاك؟

zhxf3r7iip3po4r5gcx6.jpg كونگره‌ي نه‌ته‌ويي كورد KNK روژاني 28 و 29 ئه‌م مانگه له‌بروكسل پيَكهات. ئه‌م كونگره كه ناوي كونگره‌ي نه‌ته‌وه‌يي كورده، به‌لاَم ئه‌وه‌ي راستي بيَ ته‌نيا په‌ژاك و پ.ك.ك تيَدا بوون. له‌م سالاَنه‌ي دوايدا، پ.ك.ك و په‌ژاك ده‌ستيان به‌سه‌ر ئه‌م كونگره‌يه‌دا گرتووه و هه‌موو بيروبوچونه‌كاني ئوَجالان (سركرده‌كه‌يان) له‌و كونگره‌يه دا ده‌سه‌پيَنن. سه‌روَكي كوَنگره‌ ( طاهركمالي‌زاده)، ئه‌ندامي په‌ژاك و كونگره‌ي گه‌له‌و بوَ هه‌موو كوَبوونه‌وه و كونگره‌ و كونفرانسه‌كان ديَته قه‌نديل.

په‌ژاك و پ.ك.ك له‌ژيَر ناوي كونگره‌ي نه‌ته‌ويي كورد KNK ه‌وه، هزرو رامانه تيَروَريستيه‌كاني خوَي به‌سه‌ر گه‌لي كورده‌دا ده‌سه‌پيَنيَ. نموونه‌ي به‌رچاو و زه‌قي ئه‌م سه‌لماندنه، هه‌لَبژاردني دووباره‌ي تاهير كه‌مالي‌زاده بوَ پوَستي...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  چهارشنبه 11 خرداد1390ساعت 13:39  توسط هیوا  | 

دريَژه‌ي شه‌رِه‌كاني پژاك و براياني موهته‌دي

سه‌لاح موهته‌دي يه‌ك و په‌ژاك سفر

6q4zpe2lez24l5kawtth.jpg سه‌لاح موهته‌دي له‌دريَژه‌ي شه‌رِي خوَي و براكه‌ي له‌گه‌لَ په‌ژاك، ئه‌مجاره‌يان به توندي په‌ژاكي كوتاو و تولَه‌ي بوختانه‌كه‌ني په‌ژاك له‌سه‌ر براكه‌ي (عه‌بدولاَ موهته‌دي) كردوه. داستاني ئه‌‌م تولَه‌سه‌ندنه‌وه له‌وكاته‌وه ده‌ستي پيَكرد كه گروپيَك ده‌يانه‌ويست له‌سليَماني بوَ سالَيادي فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر له‌م روَژه‌دا مه‌راسميَك ببستن و ئه‌م روَژه به ناوي روَژي ماموَستا به‌ناو بكه‌ن. به‌لاَم ئاسايشي سليماني ريَگاي پيَنه‌دان. بوَيه هه‌ژير شه‌ريفي و عه‌تا جه‌مالي ( دوَستاني سه‌لاح) به ته‌له‌فوَن په‌يوه‌نديان پيَوه كرد تا داوا له يه‌كيَتي بكات ريَگا به به‌رِيَوه‌چووني ئه‌م مه‌راسيمه بدات. سه‌لاح موهته‌دي به‌م جوَره ولاَمي دانه‌وه : « فه‌رزاد كيَيه؟ ئه‌وه زبلَ بوو. تروريست بوو. فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر سه‌گ بابيَكي په‌ژاكي بوو و پيَويست به گرتني مه‌راسيم نييه. بوَ په‌ژاكيه‌كي تيَروَريست چ مه‌راسميَك؟ چ كوَرِيَك؟ واز له‌م گالَته‌جاريه به‌رده‌ن ئيَوه شه‌رم ناكه‌ن بوَ ئه‌م خويَرِيه مه‌راسيم ده‌گرن؟ بوَ له‌پياوكوژيَك ئازاديخواز ده‌خولَقيَنن؟ فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و گروپي په‌ژاك به‌ كرده‌وه‌كانيان بابي ئه‌م گه‌لي كوردستانيان ده‌رهيَناوه. »

هه‌روه‌ها موهته‌دي له‌دريَژه دا و بوَ ته‌سكيني دلَي و تولَه‌سه‌ندنه‌وه له‌په‌ژاك ئه‌مانه‌ش به‌قسه‌كاني په‌يوه‌ست ده‌كات : « بوَ ئه‌بيَ ئه‌م مه‌راسيمه به‌ناوي روَژي ماموَستاوه بيَت؟ بوَ له‌بيرتان كردووه كه روَژي ماموَستا پيَشتر هه‌يه؟ كوردستاني‌گه‌ليَكي گه‌وره‌مان هه‌يه كه ماموَستا بوونه و شه‌هيد بوونه بوَ به ناوي ئه‌وانه ئاماژه ناكريَت؟ بوَ ئه‌و روَژانه به ناوي روَژي ماموَستا ده‌ستنيشان ناكه‌ن؟ كام سه‌نديكاي ماموَستايان له  كوردستاني ئيَران به‌م چه‌ند لاوه رخسه‌تي ئه‌م كاره‌ي داوه؟»

سه‌لاح‌ موهته‌دي به‌م شيَوه‌يه هه‌م دلَي ئاگرگرتووي خوَي سره‌واندو تولَه‌ي براكه‌ي له‌په‌ژاك كرده‌وه و هه‌م راستييه‌كي حاشاهه‌لَنه‌گري له‌چه‌واشه‌كارييه‌كاني په‌ژاكي تيَروَريستي خسته روو. سه‌لاح به‌م شووته‌ي تواني گولَيَكي جوان له‌په‌ژاك بدات و نه‌تيجه‌كه بكاته يه‌ك به سيفر.

سه چاوه کان: http://zedepjak.blogfa.com/

http://komaleh1917.blogfa.com/

+ نوشته شده در  سه شنبه 10 خرداد1390ساعت 10:40  توسط هیوا  | 

گرنگايه‌تي سيَكس له‌نيَو په‌ژاك دا

ره‌گه‌زپاريَزي په‌ژاك

kxu55w8yyifm2xi3vo2i.jpg  روژی ولات لاپه ره ۲۹

ره‌گه‌زپاريَزي يه‌ك له بابه‌ته سه‌ركييه‌كاني باس و وتوويَژ له‌كوبوونه‌وه و په‌روه‌رده‌كاني په‌ژاك‌دايه. ئه‌م بابه‌ته يه‌ك له‌و بابه‌تانه‌يه كه له‌هه‌موو شويَن و هه‌موو كه سيَك باسي ليَوه ده‌كات و  په‌يوه‌ندي ده‌كه‌ن به ئايدولوژي و سياسه‌تي ده سه‌لاَته‌كان. له ژماره 60 گوثاري ولاَتي ئازاد، دوباره پراوپر باسي ئه‌م ده‌سته واژه‌يه كراوه. له‌نيَو په‌ژاك دا پروسه‌ي هاوسه‌رگيري قه‌ده‌خه‌يه و هيچ واتاي نييه. ئه‌وان برِوايان وايه كه هاوسه‌رگيري له‌راستيدا گرتني ئازادي له‌ئينسانه‌كانه. بوَيه برِوايان وايه كه ده‌بيَ سيَكس چوارچيَوه‌يه‌كي دياركراوي نه‌بيَت و هيچ سنوريَك بوَ ره‌گه‌زي ميَ دانه‌نيَردريَت. به واتايه‌كي ديكه برِوايان به ره‌نگاوره‌نگي سيَكس هه‌يه. په‌ژاك چونكه گه‌وره‌ترين كيَشه‌ي ئه‌ندامه‌كاني سيَكسه و...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  دوشنبه 9 خرداد1390ساعت 14:48  توسط هیوا  | 

خويَني كيَ سوورتر؟

خويَن سووره‌كاني په‌ژاك له‌هه‌نده‌ران ده‌ژين!

3yboet90xjl9adkjfdhh.jpg  په ژاک له قه ندیل

په‌ژاك باس له‌وه‌ك هه‌وي و به‌رابه‌ري ده‌كات. له‌لايه‌كي ديكه‌وه باس له‌شه‌رِ و ستاندني ماثي گه‌لي كورد ده‌كات. ليَره‌دا ده‌مه‌ويَ له‌ولاَمي ئه‌م دوو پرسياره‌دا پيَناسه‌يه‌كي گشتي بوَ ئه‌م ده‌سته‌واژانه ببينمه‌وه. په‌ژاك ئه‌گه‌ر ماثي گه‌له‌كه‌ي ده‌ويَت و بوَ گه‌لي كورد تيَده‌كوَشيَت؛ له‌هه‌نده‌ران و ولاَته ئه‌وروپييه‌كان چي ده‌كه‌ن؟ بوَ كورد و كوردستان له‌ويَيه؟ بوَ له‌ويَيه‌وه ده‌كريَت ماثي ئه‌م گه‌له بستيَندريَت؟ ولاَمي هه‌موو ئه‌م پرسيارانه ديارن و ولاَمه‌كه‌يشي نه‌يه. جا پرسيار ليَره‌يه ئه‌وانه‌ي به‌رِيَگاي په‌ژاك ده‌نيَردريَن بوَ هه‌نده‌ران چي ده‌كه‌ن؟ خوَ شه‌رِ، سه‌ختي، قاتر باركردن و برينداري ليَ نييه. به‌س له‌ويَ بوَ خوَيان خوَشي راده‌بويَرن و به پاره‌ي گومريك و ئه‌و پارانه‌ي له‌خه‌لَكي هه‌ژاري ده‌ستيَنن؛ ئه‌وان له‌ويَ گازينو و خواردنگه و شويَني سه‌يران و سياحه‌تي پيَ ساز ده‌كه‌ن و خوَشيان خوَشي راده‌بويَرن.

3pek3fpt4vz1xvoi8i8d.jpg  په ژاک له هه نده ران

له‌ولاَمي پرسياري ديكه كه باس له وه‌ك هه‌وي و به‌رابه‌ري له‌نيَو په‌ژاك دا ده‌كريَت ده‌خه‌مه روو. باشه ئه‌گه‌ر يه‌كساني و به‌رابه‌ري تيَدايه بوَ ئه‌بيَ به‌سالاَن حاجي ئه‌حمه‌دي و خوشكه‌زايه‌كه‌ي (شورش گولَي) له‌خوَشترين شويَني جيهان و به‌بيَ هيچ ئازار و زه‌حمه‌تيه‌ك بژين و له‌قه‌نديليش ئه‌بيَ مرتوَخه‌ي شوَر و نيسكيَن ـ ئه‌ويش ئه‌گه‌ر ده‌ست بكه‌ويَ ـ بخوَن. ئه‌بيَ حاجي و شورش مترو سورار بن با خوَر له‌سه‌ريان نه‌دات؛ به‌لاَم له‌به‌رزايه‌كاني قه‌نديل ته‌نانه‌ت كه‌فيه‌ش ده‌ست ناكه‌ويَت هه‌ثالاَن له‌سه‌ريان راكيَشن. بوَ خويَني حاجي و شورش له‌واني‌تر سوورتره؟ خوَ ته‌نيا حاجي و خوَشكه‌زايه‌كه‌ي نييه به‌لَكو كه‌ساني وه‌ك كاردو بوكاني، هادي سوفي‌زاده (ئازاد ماكويي)، يوسف سولَتاني، ئاريَز ئه‌نده‌رزياري و... به سالاَنه له‌هه‌نده‌رانن و خوَشي ده‌گوزه‌ريَنن. په‌ژاك ئه‌گه‌ر راست ده‌كات و باسي يه‌كساني ده كات با بيكاته نوره و هه‌ر شش مانگ يا يه‌ك سالَ جاريَك شويَنه‌كاني بگوَرِدريَت. با حاجي و ترِوتايفه هه‌نده‌رانييه‌كه‌ي بيَنه‌وه قه‌نديل و توَزيَك مرتوَخه‌ي شوَر بخوَن. نه‌ ئه‌وه‌ي كه گروپيَك هه‌موو زه‌حمه‌تي و سه‌ختييه‌كان بكيَشن و چه‌ند كه‌سيَكيش له‌ئه‌ورووپا بوَ خوَيان بخون و خوَشي رابويَرن. بوَ ويَنه ئه‌و چه‌ند سالَه ئه‌لَيَن ئاراس كاردوَخ ده‌نيَرين و هه‌ر ئه‌وا له شه‌هيد ئايهان و بيَگاري پيَده‌كه‌ن. يا برِيار گابار كه ئه‌گه‌ر باسي پياوه‌تي بيَت له‌هه‌موويان پياوتر، جا باشه بوَ ناينيَرن؟ بوَ ئه‌مانه له‌دايكي عه‌ره‌بن كه ئه بيَ هه‌ر بوَي دووكه‌لَ  و بارووت برِوا به‌ سه‌رياناو و چه‌ند كه‌سيَكيش خوَشييه‌كه‌ي له ئه‌ورووپا بخوَن؟

+ نوشته شده در  یکشنبه 8 خرداد1390ساعت 14:34  توسط هیوا  | 

حزبه كلاسيكه‌كان توشي قورخكاري ده‌سه‌لاَت بوون

دريَژه‌ي دوژمنايه‌تي په‌ژاك له‌گه‌لَ پارته كوردييه‌كان دا

uf17vs0b7khtyobgmh3g.jpg 

http://www.chatrpress.com

ئه‌م تيَكوَشان و په‌له‌قاژيَيه بوَ ره‌واكردني تيَروَريزمه. په‌ژاك ده‌يه‌ويَ به‌به‌دناو كردني پارته سياسييه‌كان تيَروَره‌كاني خوَي ره‌وا نيشان بدات و دريَژه به پروَسه‌ي دژه‌كورديني خوَي بدات. له‌دريَژه‌ي ئه‌م پروسه‌ دژه‌كوردييه‌ي په‌ژاك، ئه‌مجاره‌يان باس له‌قورخكردني ده‌سه‌لاَت به‌ده‌ستي پارته سياسييه‌كان (كوَمه‌لَه و ديموكرات) ده‌كه‌ن. ئه‌ندامي كوردسناسيوني په‌ژاك له ديداري روَژنامه‌ي چه‌تر دا گووتي: « حزبه كلاسيكه‌كان تووشي قوَرخكاري ده‌سه‌لاَت بوون.»

ئه‌مجاره‌يان ئه‌ندامي كورديناسيوني په‌ژاك، پارته‌ سياسييه‌كاني كوَمه‌لَه و ديموكرات به‌شيَك له پروَسه‌ي (دژه په‌ژاك) ناوزه‌د ده‌كات و به ياريده‌ري ده‌ولَه‌تي ئيَران له‌م پروَسه‌يه‌دا تاوانبار ده‌كات. له‌دريَژه‌ي ئه‌م ره‌ش كردنانه‌دا، ئه‌مجاره باسي قورخكردني ده‌سه‌لاَت ده‌كه‌ن. ئه‌ندامي كورديناسيوني په‌ژاك له‌دريَژه‌ي وتوويَژه‌كه‌يدا له‌گه‌لَ چه‌تر ده‌لَيَت: « ... ئه‌م حزبه كلاسيكانه تووشي قوَرخكاري ده‌سه‌لاَت بوون و هيچ هيَزيَك ده‌ره‌وه‌ي خوَيان په‌سه‌ند ناكه‌ن و نايانه‌ويَت هيچ هيَزيَكي له‌ناو گوَرِه‌پان و مه‌يداني سياسيدا هه‌بيَت و ئه‌گه‌ر هه‌شبيَت به ويَنه‌ي ئه‌وان بيَت.»

cv7hb5ten9svap8yngoo.jpg

په ژاك به دوژمنايه‌تييه‌ي له‌گه‌لَ گه‌لي كورددا، ده‌يه‌ويَ ته‌مه‌ني تيَروَره‌كاني دريَژتر بكات و ناوچه كوردنشينه‌كان مليتاريزه بكاته‌وه. ئه‌مانه هه‌مووي بوَ قازانجي مافيايي خوَيه. چونكه هه‌رچه‌ند سه‌رسنووره‌كان و ناوچه كوردنشينه‌كان نائه‌من‌تر بن؛ ئه‌وه‌نده بوَ ئه‌و باشتر و چاكتر و زووتر ده‌توانيَ ئيش قاچاخي ماده هوَشبه‌ره‌كاني ئه‌نجام بدات و پاره‌كه‌ي بنيَريَ بوَ بانكه‌كاني هه‌نده‌ران.

په‌ژاك كيَيه و چييه كه تا ئه‌م راده‌يه پيَ له‌گلَيمه‌كه‌ي خوَي دورتر هاويَشتووه؟

+ نوشته شده در  شنبه 7 خرداد1390ساعت 14:47  توسط هیوا  | 

به‌رژه‌وه‌ندي كورد يا تيَروَر و ترانزيتي ماده هوَشبه‌ره‌كان؟

ترس له‌په‌يماني هاوبه‌شي ئيَران و توركيا

0vizf4q8kas5kywovgkb.jpg كوَبوونه‌وه‌كاني ئيَران و توركيا هه‌ر له‌ميَژه هه‌بوونه و ده‌بنيش. ئه‌م دو ولاَته دراوسيَيه، له‌م چه‌ند ده‌هه‌ي دوايدا، چه‌ندين په‌يماننامه‌ي جوَراوجوَريان واژو كردووه. له‌م دوايانه‌شدا په‌يماننامه‌يه‌ك له‌ژيَر ناوي تيَكوشان دژي تيَروَر و ترانزيتي ماده هوَشبه‌ره‌كان له‌نيَوان ئه‌م دوو ولاَته دا واژوو كرا كه به‌رژه‌وه‌ندييه‌كاني په‌ژاك و پ.ك.ك‌ه‌ي زوَر خستوَته مه‌ترسييه‌وه. په‌ژاك و پ.ك.ك له‌هه‌شته‌مين كوَبوونه‌وه‌ي خوَياندا باسيَكي چرِوپرِيان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌بوو. ئه‌وان وه‌ك پروسه‌ي دوژمنايه‌تي كورد له‌قه‌لَه‌مي ده‌ده‌ن. به‌لاَم راستي ئه‌وه‌يه كه په‌يماننامه‌يه‌ك دژ به ئه‌وانه نه گه‌لي كورد. ئه‌م دوو فرقه‌‌ تيَروَريستيه به مولَگاكردني سنوره‌كاني ئيَران و توركيا و ئيَران و عيَراق و يارمه‌تي داني ترانزيتي ماده هوَشبه‌ره‌كان پاره‌يه‌كي چاكيان وه‌ده‌ست ده‌كه‌ويَ. بوَيه قه‌د نايانه‌ويَ ئه‌و شويَنانه به‌جيَ بهيَلَن. به جيَهشتني ئه‌م سنوورانه به واتاي له‌ناوچووني هه‌ردووكيانه. له‌وانه‌يه په‌ژاك و پ.ك.ك بوَ مانه‌وه له‌م جوگرافيايه‌دا، به سه‌دان و هه‌زاران كوژراو بدن بوَ ئه‌وه‌ي ئه‌م شويَنانه له‌ده‌ستيان ده‌رنه‌چيَت.

mksnrqw7em1330k4jyzj.jpg ئه‌م هه‌موو سه‌فسه‌ته‌يه بوَچييه؟ به‌س بوَ مه‌شروع كردني ئيش و كاري قاچاق و تيَروَري خوَيان. ئه‌وان پاريَزواني گياني قاچاقچياني ماده هوَشبه‌ره‌كانن و بوَ باشتر چووينه پيَشه‌وه‌ي ئه‌م ئيشه، ئاماده‌ن هه‌ر جوَر كوشت و كوشتاريَك به‌رِيَبخه‌ن. ئه‌م دوو فرقه‌يه له‌ژيَر ناوي پاريَزواني له‌مافه‌كاني گه‌لي كورد، بوَته گه‌وره‌ترين تيَروَريست و ترانزيتي ماده‌هوَشبه‌ره‌كان. جا گه‌لي كورد روَلَه‌ي ئه‌واي كوا؟ ئه‌مه چ په‌يوه‌ندييه‌كي به ئازادي و مافي نه‌ته‌وه‌يه‌كه‌وه هه‌يه؟ پيَم وابيَ ئيَستا په‌ژاك ئاماده بيَت هه‌موو گه‌لي كورد له‌پيَناو چه‌ند كيلو هيَروئين دا بفروشيَت. با چيتر ئه‌م دروانه بوَ كورد باس نه‌كه‌ن و وه‌ك گووته‌ني : « بوَ حه‌له‌وي باس كه‌ن.»

 

+ نوشته شده در  چهارشنبه 4 خرداد1390ساعت 9:51  توسط هیوا  | 

شووناسي هاوچه‌رخ بوَ په‌ژاك

چـــــــــــــــــــــــــــــــــه‌تـــــــــــــــــــــــــــــــــــــه

zmsubkjg52r5u6o08a4.jpg  چه‌ته (ئه‌سپيَ)

زمان ئامرازي سه‌ره‌كي بوَ په‌يوه‌ندي گرتن له‌نيَوان ئينسانه‌كان‌ دايه. له‌هه‌موو زمانه‌كان‌دا زوَر وشه هه‌ن كه به دريَژايي ميَژوو گوَرِانكاريان به سه‌ردا هاتووه و نه ته‌نيا قواره‌ي نووسران و به‌زمان هيَناني وشه‌كه، به‌لَكو ته‌نانه‌ت واتاكه‌شي ده‌گوَرِدريَت. له‌وانه‌يه هه‌ركه‌س زوَريَك له‌م وشانه بناسيَت و بزانيَت.

ليَره‌دا ده‌مانه‌ويَ باسي وشه‌يه‌كي ناسراو وزه‌ق له‌زماني كوردي‌دا بكه‌م. ئه‌م وشه‌يه وه‌ك وشه‌كاني ديكه خاوه‌ن چه‌ندين واتايه. وشه‌ي چــــــه‌تـــــه له‌وانه‌يه به‌گويَ هه‌ركه‌س كه‌وتبيَت. چه‌ته له‌و وشانه‌يه كه له‌زماني كورديدا خاوه‌ن دو واتاي سه‌ره‌كييه. يه‌ك له‌وانه به‌واتاي ئه‌سپيَ ديَت، كه پيَم وابيَ پيَويست به شيكردنه‌وه‌ي نه‌بيَت چون هه‌ركه‌س ده‌زانيَت ئيشي ئه‌سپيَ چييه! ئه‌سپي گيانله‌به‌ريَكي خوَيَن مژي پيسه كه به‌رده‌وام له‌شويَني پيس و له‌نيَو ئاره‌قي له‌شدا ده‌حه‌ويَته‌وه  و ده‌بيَته هوَي ئازاري ئينسانه‌كان. يه‌كي ديكه له‌واتا سه‌ره‌كييه‌كاني وشه‌ي چه‌ته، ريَگر، دز، جه‌رده و....له‌زماني كوردي‌دا به‌و كه‌سانه‌ي كه ريَگا له‌خه‌لَكي ده‌گرن و ياخود به‌زوَر پاره‌و شت و مه‌كه‌كانيان ده‌به‌ن، پيَيان ده‌لَيَن چه‌ته.

مه‌به‌ست له‌شيكردنه‌وه‌ي واتاي ئه‌م وشه‌يه ئه‌وه بوو كه به خويَنه‌راني به‌ريَز رابگه‌ينين له‌مه‌ به‌دواوه ئه‌م وشه‌يه بوَ ئه‌نداماني په‌ژاك به‌كار ديَنم. ئارمانج و مه‌بستيشم له‌م ئيشه، ئاشكرا كردني روخساري راسته‌قينه‌ي ئه‌م فرقه تيَروَريستيه‌يه كه به شيَوازي  چه‌ته‌يه‌تي وانه ريَگري، پاره و كه‌ره‌سته‌ي خه‌لَكي به‌تالاَن ده‌بات. ئه‌م چه‌تانه هه‌روه ك ئاژه‌لَي چه‌ته (ئه‌سپيَ) ده‌كه‌ونه نيَو له‌شي ئينسانه‌كان و به‌خويَن مژين هه‌ر ده‌بن هوَكاري ئازار و ئه‌شكنجه‌يان.

+ نوشته شده در  سه شنبه 3 خرداد1390ساعت 10:51  توسط هیوا  | 

كونفرانسي ژينوسايدي كوردان

كونفرانسيَك بوَ مه‌حكوم كردني كام  ژينوسايد؟ كه‌لتووري يا جه‌سته‌يي؟  xh3tyk5nooh7bw85e65d.jpg ‌زانكوي تينسي ئه‌مريكا و كونفرانسي ژينوسايد

ئه‌م كونفرانسه كه برياره به شيَوازي زيندوو له‌تلويزيونه‌كاني كوردستاني عيَراقه‌وه په‌خش بكريَته‌وه، باس له‌ژينوسايدي كوردان له‌رابردوو و ئيَستا دا ده‌كات و هه‌لَويَسته‌ي له‌سه‌ر ده‌كات. ئيَمه وه‌كوو كورد له‌ميَژوو دا به‌رانبه‌ري زوَر توندوتيژي وكومه‌لَكوژي و ژينوسايد بووينه‌ته‌وه. روسه‌كان، ئينگليزه‌كان، توركه‌عوسمانييه‌كان و...

هه‌ريه‌ك له‌م حكومه‌تانه به شيَوازيَك ئه‌م كوشت و كوشتاره‌يان ئه‌نجام داوه، به‌لاَم ئه‌مرِوَكه په‌ژاك و پ.ك.ك به شيَوازي موديَرن تر ئه‌م گه‌له چه‌وساوه‌يه ده‌تويَننه‌وه. خوزگا ژينوسايد به‌س لايه‌ني جه‌سته‌يي ببوايا. به‌لاَم به داخه‌وه ئه‌م روَژانه تواندنه‌وه و ژينوسايدي كه‌لتووري له‌سه‌رووي هه‌موو ئه‌و ريَبازانه‌دايه و له‌هه‌مووشيان مه‌ترسيدارتره. گه‌وره‌ي ئه‌م ريَبازه له‌كوردستاني ئه‌مرِوَ دويَنيَ دا په‌ژاك و پ.ك.ك يه. بوَ؟

ولاَمي ئه‌م پرسياره ده‌گه‌رِيَته‌وه بوَ ئه‌و روَژانه‌ي كه په‌ژاكي كوَن (پ.ك.ك) شه‌رِي چه‌كداري له‌كوردستان ده‌ست پيَكردوو و بوونه هوَكاري چوَلَ بووني 4000 گوندي كوردستاني توركيا. ئه‌وانه‌ي وا گونده‌كاني كوردستانيان به‌جيَ هيَشت ئه مرِوَكه له‌ئه‌سته‌نبولن و ته‌نانه‌ت نازانن كورديش قسه بكه‌ن چ بگات به پاريَزواني له‌كه‌له پوور و فه رهه‌نگي كوردي. ئه‌مه پروَسه‌يه‌ك بوو له‌لايه‌ن ئوَجالان و به‌رِيَوه‌به‌راني پروَسه‌س ئه‌رگه‌نه‌كوَن و ده‌زگاي زانياري توركيا بوَ قرِكردني فه‌رهه‌نگي گه‌لي كورد.

8ep9mhe1yjsu7vir6l8l.jpg ته‌نيا به توركياوه نه‌وستان و په‌لاماري كوردستاني ئيَرانيشيان دا و په‌ژاكي تيَروَريستيان بوَ دامه‌زراند. په‌ژاكيش به تيَروَر و كوشتن و توندوتيژي له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌منييه‌ت و ئاسايشي ناوچه‌كه‌ي شيَواندووه‌و هه‌ر بوَيه كه س نايَت له‌ويَ سه‌رمايه‌گوزاري بكات و بوَيه ئيش و كار نابيَت بو جوانان و ئه‌وانيش ناچارن برِوَن بوَ شاره‌كاني‌تري ئيَران و له‌ناو نه‌ته‌وه‌كاني تري ئيَران دا بژين و ئيش بكه‌ن، ئه‌مه بوَ خوَي ده‌بيَته هوَي ئه‌وه‌ي كه لاوان و جواناني كوردستان له‌كه‌له‌پوور و نه‌ته‌وه‌ي خوَيان دوور ده‌كه‌ونه‌وه. ئه‌مه‌ش پروَژه‌ي دژه كورديني په‌ژاكه له‌روژهه‌لاَتي كوردستان. په‌ژاك به‌م كاره‌ي خوَي كه‌له‌پوور و كه‌لتووري كوردي له‌ناو ده‌بات و جيلي داهاتووي كوردستان به ده‌ستي خوَي ده‌خنكيَنيَ.

جا ليَره‌دا پرسيار ئه‌مه‌يه، ئايا كوشتني جه‌سته‌يي روسه‌كان، عوسمانييه‌كان و... زياني زوَري به گه‌لي كورد گه‌ياندووه يا ئه‌م ريَبازه دوژمنانه‌ي په‌ژاك و پ.ك.ك كه هه‌موو لاو و جواناني كوردستانيان له‌كوردستان وه‌ده‌ر ناوه بوَ هه‌نده‌ران و ئه‌سته‌نبوَل و تاران و ...؟

له‌راستيدا ئه‌بيَ له‌م كونفرانسه‌دا په‌ژاك و پ.ك.ك وه‌ك دوژمني سه‌ره‌كي كورد محاكمه بكريَن.

+ نوشته شده در  دوشنبه 2 خرداد1390ساعت 12:21  توسط هیوا  | 

پارته كلاسيكه‌كاني كوردستان

دوژمني په‌ژاك له‌گه‌لَ پارته كوردييه‌كان

وه‌رِگيَرِ له‌فارسييه‌وه: هيوا كاكه‌يي

wyx5clxp6ow7kbb0d4m.jpg ئه‌م روَژانه ئاخرين ژماره‌ي بلاَوكراوه‌ي ئه‌لَته‌رناتيوي په‌ژاك، راسته‌وخوَ و راشكاوانه كه‌سايه‌تي و پارته به‌ناوبانگه‌كاني كوردستاني كردوته ئارمانجي بوختانه بي‌َ بنه‌مايه‌كاني و ئه‌واني به‌شيَك له « پروسه‌ي دژه‌په‌ژاك» به ناو كردووه. له لاپه‌ره‌ي يه‌كه‌مي ئه‌م بلاَوكراوه‌دا مانشتيَك دژ به پارته كوردييه‌كان له‌ژيَر ناوي « سركرده‌ي پارته كلاسيكه‌كاني كورد، ئامرازيَك له خزمه‌تي شه‌‌ري تايبه‌ت له‌دژي بزوتنه‌وه‌ي نويَ له‌روَژهه‌لاَتي كوردستان» له لاپه‌رِه‌كاني 9-10-11و 12 دا به به‌رفراواني باسي كراوه. له‌م نوسراوه‌دا په‌ژاك راسته‌وخوَ كه‌سايه‌تي عه‌بدولاَ موهته‌دي، مسته‌فا هيجري و عه‌بدولاَ حه‌سه‌ن زاده‌ي كردووه ئارمانجي هيَرشه‌كاني و ئه‌واني وه‌ك سركرده‌ي پارته كلاسيكه‌كان به‌ناو كردووه. په‌ژاك له‌لاپه‌رِه‌ي 9ي ئه‌م بلاَوكراوه‌يه‌دا ده‌نوسيَت: « پارته كلاسيكه‌كان و به‌تايبه‌ت حزبي دموكراتي كوردستاني ئيَران و كومله (مهتدي)، پروَپاگه‌نده‌يه‌كيي به‌رفراوانيان بوَ به‌دناو كردني روخساري په‌ژاك له نيَو گه‌لي كوردستان و به‌تايبه‌ت له‌نيَو لايه‌نگراني خوَيان‌دا ده‌ستپيَكردووه تا ئاستيَك كه دامه‌زراندني په‌ژاك گه‌له‌كوَمه‌يه‌ك له‌دژي خوَيان به‌ناو كردووه.»

په‌ژاك به پيَشل‌كردني هه‌موو پيوانه‌كاني ئه‌خلاقي...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  یکشنبه 1 خرداد1390ساعت 12:34  توسط هیوا  |