راستییه کان

ئاشكراكردني لايه‌نه شاراوه‌كاني په‌ژاك

له‌كوَمه‌لَه‌وه بوَ په‌ژاك

كوَمه‌لَه ولاَمي هه‌رِه‌شه و بوختانه‌كاني په‌ژاكي دايه‌وه

 i623p2qxamgknwnhvu5q.jpg ماوه‌يه‌كه په‌ژاك به هيَرش بردنه سه‌ر كه‌سايه‌تييه سياسي و ناودار و حيزبه كوردييه‌كان، ده‌يه‌ويَ خوَي ناودار بكات و له‌ژيَر باري تيَروَر و توندوتيژي ده‌ربچيَت. چون په‌ژاك بوَ خوَشي تيَگه‌يشتووه كه له‌م ماوه كورته‌ي ته‌مه‌نيدا، ئه‌وه‌نده كاري ناژيرانه و تيَروَريستيانه‌ي ئه‌نجامداوه كه چيتر مندالَيَكيش راستييه‌كه‌يان ده‌زانيَت و به دژيان راده‌وه‌ستيَت. يه‌ك له‌و لايه‌نانه‌ كه بووه‌ته ئامانجي هيَرشه‌كاني په‌ژاك، عه‌بدولاَ موهته‌دي و پارته‌كه‌ي. ئه‌وانيش به ليَدوانيَكي فه‌رمي له‌مالَپه‌ره‌كه‌ياندا ئه‌م بوختانانيانه به‌دروَ خستووته‌وه كه ئيَمه ليَره ده‌قي بلاَوكراوه‌كه‌تان بوَ ديَنين.

 

كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
سكرتاریه‌ت

Komala Party- Iranian Kurdistan
Secretariat

 

 

 

 

 

 

 

 

 

راگەیاندنی سکرتارییەتی کۆمەڵە سەبارەت بە وەدرۆ خستنەوەی چەواشەکارییەکی پژاک

 

رێکه‌وتی ٣٠ مانگی ئاوریلی ساڵی ٢٠١١ نووسراوه‌یه‌ک بڵاو بۆته‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن کۆردیناسیونی 'پژاک' ه‌وه‌ واژۆ کراوه‌. له‌ به‌شێک له‌م نووسراوه‌دا ئاماژه‌ به‌ ناوی هاورێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتیری کۆمه‌ڵه‌ کراوه‌ و هێندیک قسه‌ و قسه‌ڵۆکی بێ بنه‌ما و چه‌واشه‌کارانه‌ خراوه‌ته‌ پاڵی. هه‌ر چه‌ند هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی وه‌ک روخسارێکی ناسراو و جێگای متمانه‌ی گه‌له‌که‌مان، به‌م جۆره‌ قسه‌ و بالۆرانه‌ خه‌وشێک له‌ داوێنی نانیشێ، به‌ڵام ئێمه‌ له‌م رێگاوه‌ ئه‌م چه‌واشه‌ کارییه‌ گه‌وره‌یه‌ی پژاک له‌ به‌ردەم بیروڕای گشتی به‌ درۆ ده‌خه‌ینه‌وه‌ و پێمانوایه‌ پڕوپاگه‌نده‌ی له‌م چه‌شنه‌، دووره‌ له‌ ئه‌خلاقی سیاسی که‌ تا ئیستا له نێو بزووتنه‌وه‌ی‌ گه‌لی کورد دا، ته‌نانه‌ت له‌ نێوان ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ی که‌ پێکه‌وه‌ ناته‌با بوون، وێنه‌ی نه‌بووه‌. په‌نا بردن بۆ پروپاگه‌نده‌ی مه‌ترسیداری له‌م چه‌شنه، دووره‌ له‌ هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی.

سکرتارییەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

٦-٥-٢٠١١

سه‌رچاوه: http://www.komala.org/
+ نوشته شده در  چهارشنبه 28 اردیبهشت1390ساعت 8:55  توسط هیوا  | 

شيرين عيبادي و روَژي ماموستاداي ئازاد

فه‌رزاد، شيَخي سه‌نعاني هاوچه‌رخ

mccshmo3c3re2sy4lah.jpg  شيرين عيبادي كه خه‌لاَتي ئاشتي نوبلي وه‌رگرتووه و به ئاشتيخواز و نووسه‌ر و روشنبير ده‌ناسريَت؛ بوَ لايه‌نگري له فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و هه‌ثالاَني كه روَژي 19 ي گولاَني سالَي رابردوو به تاواني تيَروَر و ته‌قينه‌وه له‌سيَداره دران. له‌سالَيادي سيَداره‌داني فه‌رزاد كه‌مانگه‌ردا، شيرين عيبادي بوَ لايه‌نگري له‌م كه‌سايه‌تييه كه به چه‌ندين كيلو TNTه وه گيرا؛ پيشنيار ده‌كات كه روَژي 19 ي گولاَن به ناوي روَژي ماموَستاي ئازاد ناوزه‌د بكريَت.

ئه‌م قسه‌ و پيشنياره له‌لايه‌ن كه‌سايه‌تييَكي وه‌ك شيرينه‌وه زوَر نابه‌جيَيه. هه‌رچه‌ند ئينسانه‌كان مافي خوَيان رايان ده‌ربرِن به‌لاَم يه‌كيَك وه‌ك شيرين كه خه‌لاَتي ئاشتي نوبلي وه‌رگرتووه؛ چون ده‌كريَت پشتيواني له كه‌سيَك بكات و وه‌ك ماموَستا به‌ناوي ببات كه به چه‌ندين كيلو مادده‌ي ته‌قينه‌وه‌وه گيراوه و داني به‌وه‌دا ناوه كه به‌رنامه‌ي ته‌قينه‌وه‌ي هه‌بووه.

هه‌لَبه‌ت ناكريَ له‌مه زياتريش چاورِواني له‌شيرين بكريَت؛ چون ئه‌ويش چه‌ند شووتييه‌كيان له‌ژيَر بالَي داناوه‌و ئه‌ويش خوَي ون كردووه، ئه‌گينا چوَن ده‌كريَ وا به راشكاوانه لايه‌نگري له‌تيَروَر و تيَروَريست بكريَت و داوا بكريَت روَژي له‌سيَداره داني فه‌رزادي كه‌مانگه‌ر بكريَت به روَژي ماموَستاي ئازاده. راسته فه‌رزاد ماموَستا بوو؛ به‌لاَم وه‌كوو شيَخي سه‌نعان هه‌لَخه‌لَه‌تاو له‌ئائيني پيروَزي ماموَستايه‌تي وه‌رگه‌رايه‌وه.

+ نوشته شده در  سه شنبه 27 اردیبهشت1390ساعت 15:29  توسط هیوا  | 

قلابان نموونه‌ي شه‌رِي ئاخرزه‌مان

په‌ژاك له‌ميانه‌ي شه‌رِي 15 ژوئن دا

0aettxppzq9p0q3w09.jpg   په‌ژاك به چ شيَوه‌يه‌ك له شه‌رِه‌كه‌ي 15‌ي ژوئن دا به‌شدار ده‌بيَت؟ ئه‌مه چه‌ند هه‌فته‌يه‌ كه ئوجالان سه‌روَكي به‌ندكراوي په‌ژاك و پ.ك.ك، هه‌رِه‌شه‌ي هاتنه ئاراوه‌ي شه‌رِيَكي هه‌مه‌لايه‌ن ده‌كات و ده‌لَيَت: ئه‌مه له‌كاتيَكدايه كه ده‌ولَه‌تي توركيا ماثي كوردان نه‌دات. ئه‌وه‌ي راست و ئاشكرايه ئه‌مه‌يه كه توركيا هيچ كات سه‌ر به‌م تويَركه‌يه‌دا ناكات؛ ئه‌مه‌ش ياني قه‌وماني ئه‌و شه‌رِه‌ي كه ئوجالان باسي ده‌كات. كه‌متر له‌يه‌ك مانگي ماوه تا ئه‌م شه‌رِه روو بدات و مروَثايه‌تي له‌شه‌رِي ئه‌م ته‌ق و توَقه رزگاري بيَت.

به‌لاَم سه‌ره‌راي ئه‌وه‌ي كه كاتيَكي زوَري نه‌ماوه تا رووداني ئه‌م شه‌رِه، هيَشتاش گه ريلاكان به‌كوَمه‌لَ به ده‌ستي سه‌ربازه‌ ئاماتوَره‌كاني توركياوه ده‌كوژريَن. 12 گه‌ريلايان له ده‌شته‌كاني قلاباني شرنه‌خ كوژراوه و به‌م بوَنه‌يه‌وه سيَ روَژ ماته‌مينيان راگه‌يندووه. توَ بلَيَي له‌م شه‌رِه‌دا كه ئه‌م هه‌مووه باسي ليَده‌كريَت و هه‌رِه‌شه‌و گورِه‌شه هه‌موو دونياي داگرتووه‌؛ ئه‌م گه‌ريلانه ده‌يكه‌ن كه به جاريَك كوَمه‌لَيَكيان ليَ ده‌كوژريَت؟ خوَ هيَشتا شه‌رِي راسته‌قينه ده‌ستي پيَنه‌كردووه. له‌هه‌موو گرنگتر به‌شداري گه‌ريلاكاني په‌ژاك له‌شه‌رِي هه‌مه‌گير دژي توركيايه. ليَره‌دا ئه‌م پرسياره ديَته ئاراوه، ئه‌گه‌ر په‌ژاك خوَي به‌ئيَراني ناوزه‌د ده‌كات نابيَت برِواته توركياو له‌گه‌لَ ئارته‌شي توركيادا بجنگيَد. هه‌لَبه‌ت هه‌موو كه‌س ئه‌مه چاك ده‌زانيَت كه په‌ژاك ته‌نيا ناويَكه بوَ په‌ره‌پيَداني ئيش وكاري پ.ك.ك له‌ئيَران و هه‌ركات بيه‌ويَ بوَ هه‌ركويَ حه‌ز بكات ده‌يبات. ئه‌مه ياني له‌راستي‌دا په‌ژاكيَك هه‌بووني نييه. به‌لاَم ئه‌گه‌ر بيَتو برِوَنه شه‌رِي 15 ژوئن كه گه‌وره‌كه‌يان ده‌ستوري داوه، ئه‌و كاته‌يه كه فيلم دروست ده‌بيَت. چون گه‌ريلاكاني په‌ژاك هيچ ئه‌زموونيَكي شه‌رِيان له‌به‌رانبه‌ر ئارتشي توركياوه نييه؛ يا ئه‌گه‌ريش په‌يدا ببن ته‌ك توك له‌فه‌رمانده‌كانيان كه له‌توركيا شه‌رِيان كردبيَت؛ ئه‌وه چيتر فه‌رمانده‌ن و شه‌رِ ناكه‌ن و هه‌ر گه‌ريلاي چاره ره‌شي ره‌ش و رووته. به‌رِاي ئيَوه ئه‌گه‌رگه‌ريلا بكه‌ويَته‌ناو شه‌رِيَكي به‌م چه‌شنه تا چه‌ند روَژ ده‌توانيَ به‌رگه بگريَت؟

+ نوشته شده در  سه شنبه 27 اردیبهشت1390ساعت 12:14  توسط هیوا  | 

زماني زكماكي

په‌ژاك‌ و روَژي زماني كوردي

dg0jyurw0f64dl1kkr63.jpg

په‌ژاك له‌ژيَر ناوي زماني زكماكي (دايكي) زوَر كه‌س و لايه‌ني خه‌لَه‌تاندووه. ئه‌مانه هيچ كات كورد نه‌بوون و كورديش نازانن كه ئيَستا ديَن باسي زماني زكماكي ده‌كه‌ن. دويَني (15 گولاَن) روَژي زماني كوردي به‌ناو كراوه. له سالَي 1932 له‌روَژي 15 گولاَن دا جه‌لاله‌دين عه‌لي به‌درخان بوَ يه‌كمجار ريَزماني كوردي به سيستماتيك داناوه. بوَيه ناوي ئه‌م روَژه به روَژي زماني كوردي ناسراوه.

په‌ژاك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هيچ گرنگايه‌تييه‌كي بوَ زمان و كه‌له‌پوور دانه‌ناوه و زوَرتر به‌ره‌و لايه‌ني گلوبالَ (به جيهاني بووين) ملي ناوه. له‌ناو چه‌رخه‌ي ئه‌م فه‌لسه‌فه‌يه‌شدا ريَبازي توندوتيژي شويَنيَكي تايبه‌تي بوَ په‌ژاك هه‌بووه و هه‌يه‌تي. له‌ريَبازي په‌ژاكييه‌كاندا هه‌موو شتيَك بوَ خزمه‌ت به‌ سياسه‌تي تايبه‌ت و دياريكراوي خوَيانه كه هيچ خزمه‌تي به كوردايه‌تي نه‌كردووه.

زمان روَحي نه‌ته‌وه‌يه. به‌لاَم به لاي په‌ژاكه‌وه زمان ته‌نيا ئامرازي په‌يوه‌نديه و گرنگ نييه كيَ به چ زمانيَك قسه ده‌كات. به‌لاَم نابيَ له‌بير بكريَت كه له‌بير كردني زمان له‌راستيدا له‌بير كردني رابردوو و ميَژووي نه‌ته‌وه‌يه‌كه. په‌ژاك به هه‌موو قسه و دروشمي نابه‌جيَ له‌باره‌ي زمانه‌وه؛ خوَيان زوَرتر به توركي قسه‌ ده‌كه‌ن و قه‌د بوَيان گرنگ نييه. روَژي 15ي گولاَن وه‌ك روَژي زماني كوردي له‌لاي ئه‌م گروپه‌وه هيچ گرنگايه‌تي پيَنه‌درا و له هيچ سايت و گوثاريَكيان دا باسيَكيان له‌م روَژه و زماني كوريه نه‌كردووه. ئه‌م بوَ خوَي سه‌لميَنه‌ري ناكورد بووني په‌ژاك و ته‌نانه‌ت دژه كورد بوونيانه.

بوَ په‌ژاك ته‌نيا گه‌يشتن به‌ ئارمانجه دياريكراو‌ه‌كاني روَژئاوا و سياسه‌تي له‌ناوبردني گه‌لي كورد گرنگه و به‌س. كوشتن، ترساندن، توندوتيژي و... له سه‌ره‌كي‌ترين به‌هره‌كاني په‌ژاكن و پيَم وابيَ بيَجگه ئه‌مانه شتي ديكه نازانيَ.

+ نوشته شده در  دوشنبه 26 اردیبهشت1390ساعت 10:42  توسط هیوا  | 

ريشه‌ي دوژمنايه‌تي په‌ژاك له‌گه‌لَ گه‌لي كورد دا

په‌ژاك بو دوژمنايه‌تي كوردان ده‌كات؟

7gikzeqpkkgnb3vdhukj.jpg 

ئه‌م روَژانه په‌ژاك له‌هه‌فته‌نامه‌ي ئه‌لَترناتيوي خوَيدا باسي له‌شه‌ري تايبه‌ت و تيمه دژه په‌ژاكه‌كان كردووه. له‌م هه‌فته‌نامه‌يه‌دا كه‌سايه‌تييه به‌ناوبانگه‌كاني كوردستان وه‌ك جه‌لال تالَباني، مه‌سعود بارزاني، مسته‌فا هيجري، عه‌بدولاَ موَهته‌دي، عه‌بدولاَ حه‌سه‌ن زاده، عيرفان قانعي فرد، راگه‌ياندنه فارسي زمانه‌كاني هه‌نده‌ران و...كه‌وتوونه به‌ر زه‌برو په‌لاماري په‌ژاكه‌وه. ئه‌م فرقه‌يه هه‌موو ئه‌م كه‌سايه‌تي و لايه‌نانه‌ي به دوژمن داناوه و بوَختاني هاوكاري له‌گه‌لَ ده‌ولَه‌تي ئيَران دژ به په‌ژاكيان له‌پال ده‌خات.

ئه‌مه يه‌ك له تاكتيكه سه‌ره‌تاييه‌كاني په‌ژاكه كه هه‌موو كه‌سايه‌تي و لايه‌نه‌كان به‌ دوژمن و به‌كريَ گيراو ده‌زانيَ و به ته‌نيا خوَي به كوردي راسته قينه داده‌نيَت كه گه‌لي كورديش ئه‌و وه‌ك راستينه‌ي خوَي ياني تيَروريست ده‌ناسيَت. په‌ژاك ده‌بيَ چاك بزانيَ كه‌سايه‌تييه به‌ناوبانگه‌كاني كوردستان به چوار قسه‌ي پروپووچ و بيَ بنه‌ماي ئه‌وان له‌ميَژووي كوردايه‌تي‌دا ناسريَنه‌وه؛ به‌لَكو ئه‌وه‌ي كه مه‌حكوومي له‌ناوچوون و سرينه‌وه‌يه‌ هه‌ر خودي په‌ژاكه. ئايا به گووتني ئيَمه تيَروَريست نين، چيتر تيَروَريست نيت؟ تيَروَر تيَروَره و ئه‌گه‌ريش ئه‌م كه‌سايه‌تييه به‌ناوبانگ و روَشنبيرانه‌ي كورديش باسي نه‌كه‌ن،‌ گه‌لي كورد بوَ خوَي ده‌زانيَت كيَ كورده و كيَ دژي كورده.

خالَيَكي ديكه‌ي زه‌ق كراو له‌نيَو ئه‌م هه‌فته‌نامه‌يه‌دا، جاشي راگه‌ياندنييه. په‌ژاك له‌دونياي ئه‌نترنيَت و نوسين رقي هه‌يه و زوَر ته‌نگاو ده‌بيَت، بوَيه ده‌يه‌ويَ به‌م قسه و ده‌سته واژانه، روَشنبيران ته‌حريك بكات كه راستييه‌كانيان ئاشكرا نه‌كه‌ن و رووي تيَروَريستي و دژه‌كورديان بوَ گه‌لي كورد و دونيا ئاشكرا نه‌كه‌ن. به‌لاَم ده‌بيَ په‌ژاك چاك بزانيَت كه روَشنبير له‌هه‌ر هه‌لومه‌رجيَك دا به‌رپرسياري خوَي پيَك ديَنيَ و به‌و قسه بيَ بنه‌مانه‌ي ئيَوه‌ش كاريگه‌ر نابيَت و هه‌ر راستيه‌ چه‌واشه‌كانتان بوَ گشت دونيا روون و ئاشكرا ده‌كات.

+ نوشته شده در  یکشنبه 25 اردیبهشت1390ساعت 10:38  توسط هیوا  | 

په‌ژاك ده‌يه‌ويَ سه‌روَكه‌كه‌ي تيَروَر بكات

تيَروَري حاجي ئه‌حمه‌دي

auvga1e1p9f6c2hebu3v.jpg حاجی ئه حمه دی سه روْکی ئه لْمانیانشینی په ژاک

حاجي ئه‌حمه‌دي كوَنه پيَشمه‌رگه‌ي حيزبي ديموكرات و ده‌ركراوي ئه‌م حيزبه؛ دو خول كرا به سه‌روَكي په‌ژاك. سه‌ره‌تاي مانگي نيساني ئه‌مسالَ دو ده‌وره‌كه‌ي حاجي ئه‌حمه‌دي ته‌واو بوو و پيَويست بوو يه‌كي ديكه كرا با به سه‌روَك؛ به‌لاَم په‌ژاك زوَر تيَكوَشا كه په‌يره‌وي ناوخويي خوَي بگوَرِيَ و يا به‌جوَريَك ريَگا بوَ دريَژه‌ي پوستي حاجي ئه‌حمه‌دي هه‌موار بكات، به‌لاَم پيَده‌چيَت سه‌ركه‌وتوو نه‌بووبيَت. بوَيه په‌ژاك ده‌يه‌ويَ ئه‌مجاره به‌ته‌واوه‌تي حاجي ئه‌حمه‌دي له‌سه‌ر ريَگا لابدات و به واتايه‌كي ديكه تيَروَري بكات.

په‌ژاك له‌ليَدوانيَك دا له‌مالَپه‌رِه فه‌رمييه‌كاني‌دا رايگه‌ياندوو كه ده‌زگاي پاراستن و زانياري ئه‌لَمانيا به حاجي ئه‌حمه‌دي گووتووه ئيَران ده‌يه‌ويَ تيَروَري بكات. ئه‌م جوَر قسه و ريَبازانه بوَ هه‌موو كه‌سيَك ئاشكرا و روونه كه په‌ژاك ده‌يه‌ويَ ره‌وتي بير و هزري راگه‌ياندنه‌كان بباته سه‌ر ئيَران و له‌لايه‌كي ديكه‌وه خوَي حاجي تيَروَر بكات و به كرده‌وه‌ي ئيَراني پيشان بدات. ئه‌م ريَبازانه ريشه‌يه‌كي هزريان هه‌يه له‌نيَو فرقه‌ي په‌ژاك دا. ئه‌وان تا ئه‌و جيَگايه بكريَت له هيَز و تواناني ئينسانه‌كان كه‌لَك وه‌رده‌گرن و دواتريش كه ئيشيان پيَ ناميَنيَ، له‌ناوي ده‌بن. ئه‌مه بو ئه‌ندامه ئاسايه‌كان به شيَوازي شاراوه و بيَده‌نگ ده‌كريَت، به‌لاَم بو كه‌سايه‌تيه‌ك وه‌ك حاجي كه ناسراوه، ئه‌بيَ سه‌ره‌تا زه‌مينه‌كه‌ي ئاماده بكريَت. بوَيه په‌ژاك له‌ئيَستاوه ده‌يه‌ويَ جه‌وري تاوانه‌كه بخاته ئه‌ستوَي ئيَران و خوَشي به‌ئاسووده‌ييه‌وه حاجي له‌ناو ببات و دواتريش سياسه‌تي له‌سه‌ربكات. په‌ژاك ئه‌م ريَبازه له‌براگه‌وره‌كه‌يه‌وه (پ.ك.ك) فيَربووه. ئه‌وانيش كاتي خوَي گولاَن‌، ناسر، ئه‌ردالَ ، كاني يلماز، كه‌مالَ سوور و...تيَرور كردن و دواتريش به كرده‌وه‌ي ئيَران، سوريه، توركيا، بازراني و طالَباني پيشانيان ده‌دا. ئه‌مانه قورباني خوَبه‌سه‌نته‌ربيني  به‌گه‌كاني په‌ژاك و پ.ك.ك بوون. خوَ ئه‌گه‌ر حاجييش بكوژن ميَژووي مروثايه‌تي توَزيَك ده‌حه‌سيَته‌وه؛ به‌‌لاَم په‌ژاك ده‌يه‌ويَ تا كه‌ي دريَژه به‌م كوشت و كوشتاره بدات؟ ئيَوه خوَتان حاجيتان له‌سوَپرماركيَته‌كه‌ي له‌ئه‌لَمانيا كيَشا قه‌نديل و كردتان به سه‌روَك ئيدي بوَ ده‌تانه‌ويَ بيكوژن؟

سه رچاوه: http://newroz.tv/kurdi/index.php?option=com_content&view=article&id=4792:2011-05-12-12-54-55&catid=30:hewal

+ نوشته شده در  شنبه 24 اردیبهشت1390ساعت 9:58  توسط هیوا  | 

7 سال و 8 كوَنگره

هه‌شتمين كوَنگره‌ي ژناني په‌ژاك

kuhigsbbonuxyolwmtgt.jpg

PAJK (پارتي ئازادي ژناني كوردستان) كه شاخه‌يه‌كي سه‌ره‌كي پ.ك.ك و په‌ژاكه، هه‌شتمين كوَنگره‌ي خوَي به دروَشمي «ئيَمه به ناسنامه‌ي پاژك پيَشوازي له به‌هاري گه‌لان ده‌‌كه‌ين و ريَبه‌ر ئاپوَ رزگار ده‌كه‌ين» به‌ست و كچه تيَروريسته نه‌خويَنده‌واره‌كه‌ي په‌ژاك (شيرين عه‌له‌م هوَلي)يان كرد به سمبوَلي خوَيان.

ژناني په‌ژاك له‌م كوَنگره‌يه‌دا سووربووني خوَيان له‌سه‌ر ريَبازي تيَروَريستي په‌ژاك و شيرين عه‌له‌م هولي دووپات كرده‌وه. هه‌لَبه‌ت ناكريَ چاوه‌رِيَ له‌مه چاكتر له تيَروريستان بكريَت. ئه‌م كچانه كه هه‌موو ته‌مه‌ني لاويَيه‌تي خوَيان قورباني سه‌ركرده تيَروَريسته‌كه‌يان كردووه، له‌م كوَنگره‌يه‌شدا برِياريان دا كه هه‌موويان وه‌ك شيرين ريَبازي تيَروَر وتوندوتيژي به‌رده‌وام بكه‌ن.

ئه‌م كچانه كه خوَيان به باشترين ژناني كوردستان و جيهان ده‌ناسيَنن؛ له‌راستي ژنايه‌تي خوَيان دوور كه‌ووتوونه‌ته‌وه‌و و په‌نايان به ريَبازه توندو تيژه‌كه‌ي ئوَجالان بردووه و دواتريش خوَيان به پاريَزه‌ري ماثي ژنان ناوزه‌د ده‌كه‌ن.!

له‌گه‌وهه‌ري كام ژن و مروثيَك دا ئه‌م هه‌موو توندوتيژي و تيَروَره هه‌بوو؟ ته‌نيا ژناني په‌ژاك ده‌توانن ئه‌م هه‌موو راستييان نه‌بينن و په‌نايان به‌گيرفاني پياواني په‌ژاك و پ.ك.ك بردووه. به‌س ئه‌گه‌ر ئيَوه‌ش له‌سه‌ر ريَبازه‌كه‌ي شيريني نه‌خويَنده‌وار كه به چوار قسه و فرت و فيَلَي ئيَوه خه‌لَه‌تا ده‌رِون؛ بزانن كه ئاكامتان هيچه و هه‌ر نوَكه‌ري پياو ده‌بن.! ئيَستاش له‌و شاخانه شه‌رف و كه رامه‌تي خوَتان له‌ژيَر پيَ ناوه و له‌ئاميَزي پياواني هه‌وسبازي په‌ژاكن و داواي ئازادي و شه‌ره‌ف ده‌كه‌ن؟

له‌هه‌موو سه‌يرتر به‌ستني 8 كوَنگره له ماوه‌يه‌ي 7 سالَ دامه‌زراندن دا چ واتايه‌كي ده‌توانيَ هه‌بيَت؟ كيَ بينيويه پارتيَك هه‌رچه‌ند مانگ كوَنگره‌يه‌ك ببه ستيَت؟

ئيَوه جاريَ برِوَن كيَشه‌كاني خوَتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌وجا باسي كيَشه‌ي كوَمه‌لَگاو ئازادي و ماثي ژن بكه‌ن. ئيَوه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كي راست و شكوَمه‌ندانه ژيانتان كردبا زوَر له‌م بارودوَخه‌ي ئيَستاكه تيَروَريستيَك ده‌كه‌ن به سمبولي خوَتان چاكتر نه‌بوو؟

گه‌لي كورد بوَ يه‌كمجار له‌نيَو ميَژووه‌كه‌يدا خالَيَكي ره‌شي به‌ركه‌وت ئه‌ويش ئيَوه‌ن كه شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تي گه‌ليَكتان بردووته ژيَر پرسياره‌وه.

+ نوشته شده در  سه شنبه 20 اردیبهشت1390ساعت 12:4  توسط هیوا  | 

چه‌واشه‌كارييه‌كاني په‌ژاك

به‌رده‌وامي ريَبازي شه‌هيدسازي

gb7smnftoo8thsi8may0.jpg

په‌ژاك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ريَبازي براگه‌وره‌كه‌ي (پ.ك.ك) روَيشتووه و هه‌رده‌م خه‌ريكي دروست كردني قاره‌مان و شه‌هيده بوَ ئه‌م خه‌لَكه بيَ تاوانه‌ي كورد. په‌ژاك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ريَبازي راست و دروست روَيشتبا و بوَ ئامانج و هيواي گه‌له‌كه‌ي ئيشي كردبا؛ ئه‌وه شتيَك ديكه ده‌بوو؛ به‌لاَم نه ته‌نيا خوَي و شه‌هيده‌كاني (له‌سيَداره‌دراوه‌كاني) هيچ خيَر وبه‌ره‌كه‌تيَكيان بوَ كوردستان و گه‌لي كورد نه‌بووه؛ به‌لَكو به پيَچه‌وانه زوَر له‌دژي به‌رژه‌وه‌ندييه‌كاني ئه‌م گه‌له چه‌وساوه‌يه بووه.

ئه‌مرِوَ 19‌ي بانه‌مه‌رِي سالَي 1390ي هه‌تاوييه. سالَي رابردوو له‌روَژيَكي وه‌هادا، چوار ئه‌ندامي په‌ژاك له‌سيَداره دران. هه‌لَبه‌ت په‌ژاك تا دواي له‌سيَداره‌دانه‌كانيشيان خوَيان به خاوه‌نيان نه‌كردو هه‌رده‌م به‌ناوي ماموَستاو پاريَزه‌ري ماثي مروث و ... ناوزه‌د ده‌كرد. ئه‌م كه‌سايه‌تيانه له‌راستيدا هه‌ر ئه‌وانه بوون كه به كرده‌وه توندوتيژانه‌كه‌يان ده‌يانويست ناوي كورد ببنه ناو ليستي تيَروَره‌وه. ئيَستاش په‌ژاك ئه‌مه‌ي كردووه به گورزي ده‌ستي و له‌سالَروَژي له‌سيَداره‌دانيانا، ده‌يه‌ويَ دووباره ميَشكي ئه‌م خه‌لَكه بيَ تاوانه تيَك بداته‌وه. به‌لاَم گه‌لي كورد چيتر ئه‌وه‌نده ژيره‌ كه ته‌نانه‌ت هه‌لَه‌ي ناوخوَيش قبول نه‌كات چ بگاته كرده‌وه فه‌وله‌كاني په‌ژاك.

+ نوشته شده در  دوشنبه 19 اردیبهشت1390ساعت 11:13  توسط هیوا  | 

نيوتيَروَريزم

په‌ژاك و راستييه حاشا هه‌لَنه‌گره‌كان

5w5jle2rp9lqbjnqohq8.jpg  په‌ژاك به نووسين و په‌خشي چه‌ند ره‌سته‌ي ره‌نگاو ره‌نگ ويستوويه روخساري راسته‌قينه‌ي خوَي بشاريَته‌وه. په‌ژاك دويَنيَ له‌سايتي فه‌رمي خوَيدا ليَدوانيَكي به‌ناوي «ئه‌و هيَرشانه‌ي به هاوپه‌يماني له‌گه‌لَ رژيمي ئيَران دژ به بزوتنه‌وه‌ي ئازادي پيَك ديَت.» بلاَوكردووته‌وه. په‌ژاك له‌م بلاَوكراوه‌دا ويستوويه خوَي پاك و پير پيشان بدات و لايه‌نه‌كاني ديكه تاوانبار بكات. په‌ژاك ئه‌م ته‌حليله‌سياسيانه‌ په‌يوه‌ند ده‌دات به پارت و لايه‌نه سياسييه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌راشكاوانه ناوي عه‌بدولاَ موهته‌دي له‌ناو ئه‌م ليَدوانه‌ي كورديناسيوني په‌ژاك دا هاتووه.

به‌لاَم عه‌بدوَلاَ موَهته‌دي چي له‌په‌ژاك كردووه كه ئه‌وه‌نده رقيانه ليَ؟ په‌ژاك پيَوايه موَهته‌دي و ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ي ده‌يانه‌ويَ تاوانباري تيَروَر و مليتاريزه‌كردني كوردستاني بكه‌ن. جا باشه خوَ ئه‌م شتانه راستن ئيدي بوَ په‌ژاك ئه‌وه‌نده ليَ قه‌لَس بوو.

به‌لاَم ئه‌وه‌ي راستي بيَ ئه‌مه‌يه كه په‌ژاك روَلَيَكي تايبه‌ت و به‌كاريگه‌ري له مليتاريزه‌كردني كوردستان و تيَروَريزه كردني رابردوو و بزووتنه‌وه‌ي سياسي كورد هه‌بووه‌و هه‌يه‌تي.

په‌ژاك به‌م چه‌ند ره‌سته‌يه ناتوانيَت ميَشكي گه‌لي كورد مشه‌وش بكات. كورد چيتر گه‌يشتووته ئه‌و ئاسته‌ي كه فه‌رقي دوَست و دوَژمن ليَك بكاته‌وه و با په‌ژاكيش دلَي خوَش نه‌كات چوون له‌ماوه‌ي ئه‌م چه‌ند سالَه‌دا سه‌لماندوويه كه چه‌نده له‌ره‌وتي مليتاريزه و تيَروَريزه‌كردني كوردستان دا روَلَي بينيوه. بوَيه گه‌لي كورد هيچ كات په‌ژاكيان نه‌ويستووه و نايانه‌ويَت.

ئه‌گه‌ر په‌ژاك خوَي و چه‌ند چه‌كداري له‌ناوچه‌كه‌دا نه‌بن و نه‌سووريَنه‌وه و ئينسانه بيَ تاوانه‌كان نه‌كوژن،ئيدي بوَ چه‌كداري رژيم ده‌رژيَنه ناوچه‌كه؟ بوَيه هوَكاري هه‌موو ئه‌م نه‌گبه‌تيانه هه‌ر په‌ژاك بووه و هه‌ر خوَيه‌تي.

سه چاوه: http://newroz.tv/kurdi/index.php?option=com_content&view=article&id=4683:2011-05-01-14-09-07&catid=30:hewal

+ نوشته شده در  دوشنبه 12 اردیبهشت1390ساعت 9:38  توسط هیوا  | 

روَژي جيهاني كريَكاران پيروَز بيَت

كريَكار له‌روانگه‌ي تيَروره‌وه

6qr8a7q6kjb383assp.jpg

په‌ژاك يه‌ك له‌و فرقانه‌يه كه له‌سه‌ر بنه‌ماي ماركسيست – لنينيستي دامه‌زراوه. ئه‌م فرقه‌يه له‌ناوه‌رِوَكي خوَيدا برِواي وايه كه چيني ژيَرده‌ستي كوَمه‌لَگا كريَكارن و ئه‌ويش به‌رپرسياري رزگاركردنيانه. دانه‌ري ئه‌م تيوريه ده‌سته‌واژه‌ي ديكتاتوَري پروَلتارياي پيَشكه‌شي دونياي سياسه‌ت و حيزبايه‌تي كرد.

په‌ژاك وه‌ك فرقه‌يه‌كي چه‌پي كوردي، ريَبازي تيَروَري بوَ گه‌يشتن به‌م ئارمانجه هه‌لَبژاردووه. ئه‌وجا ناويشي ليَناوه پاراستني ره‌وا. به‌لاَم پاراستني ره‌وا و تيَروَر چ په‌يوه‌ندييه‌كيان پيَكه‌وه هه‌يه؟

په‌ژاك به ريَبازي تيَروَر هه‌موو ناوچه كوردييه‌كاني مليتاريزه‌ كردووته‌وه‌و و ئيَستاش له‌روَژي جيهاني كريَكاران دا، به‌دواي تيَروَريزه‌كردني ناوي كريَكار و ريَبازي پيروَزييه‌تي. به‌لاَم هيچ كريَكاريَك چ كورد و چ ده‌ره‌وه‌ي كورد، ريَبازي تيَروَري پيَ په‌سند نييه. بوَيه په‌ژاك چيتر ناتوانيَ خوَي له‌ژيَر ئه‌م ناوه پيروَزانه‌وه بشاريَته‌وه. له‌لايه‌ك بن‌ده‌ستي و ئازادي گه‌لي كورد و له‌لايه‌كي ديكه‌ش ديكتاتوَرييه‌تي پروَلتارياي كردووته گورزيي ده‌ستي و هه‌ردووكيان كردووه به قه‌لَخاني خوَي.

به‌لاَم گه‌لي كورد به‌گشتي و كريَكاراني به‌تايبه‌ت هيچ پيَويستييه‌كيان به په‌ژاك و ريَبازه تيَرور و مليتاريستييه‌كه‌ي نييه.

ئه‌م ريَگاي په‌ژاك پيَدا ده‌رِوات بيَجگه له‌ميَژووي ره‌شي نه‌ته‌وه‌ي كورد هيچي ديكه‌ي به‌دواوه نييه. كريَكاران هيچ كات لايه‌نگري توندوتيژي و تيَروَر نه‌بوونه و ئيَستاش له‌روَژيَكي وه‌هادا نايا‌نه‌ويَ فرقه‌يه‌كي تيَروريستي لايه‌نگريان ليَبكات و روَژيان پيروَز بكات.

كريَكاران ئه‌مه چاك ده‌زانن كه چيتر سه‌رده‌مي 14 كاتژميَر ئيش كردن له‌روژيَك دا نه‌ماوه‌و هه‌موويان خاوه‌ن ئاسايش و رفاهن و ده‌زانن كه په‌ژاك و هاوويَنه‌ي ئه‌و، ته‌نيا مستيَك به‌لاش خوَرن كه خيره‌تي ئيش و كاريان نييه و به ناوي ئازادي و كوردايه‌تييه‌وه په‌نايان بردووه بوَ نيَو ئه‌و شاخ‌و داخه.

كريَكاران روَژتان پيروَز.

+ نوشته شده در  یکشنبه 11 اردیبهشت1390ساعت 12:29  توسط هیوا  | 

هه‌رِه‌شه‌ي رامياري

ئوَجالان هه‌ره‌شه‌ي كرد!

pr60xgk8tyvgwujrn0lo.jpg   لئون پانتا (سه‌روَكي ده‌زگاي زانياري ئه‌مريكا)

روژي چوارشه‌ممه ريَكه‌وتي 27ي نيساني سه‌روَكي به‌ندكراوي په‌ژاك هه‌رِه‌شه‌ي له بارزاني و تالَباني كرد. ئوَجالان ووتي: « ئه‌گه‌ر پ.ك.ك و په‌ژاك نه‌بن، ته‌مه‌ني بارزاني و تالَباني 24 كاتژميَره.»

پيَناچيَت كه ئوَجالان بيه‌ويَ ده‌ست له‌م دوژمنايه‌تييه‌ له‌گه‌لَ كورده‌كاني عراق هه‌لَبگريَت. هه‌ر له‌سه‌ر‌ه‌تاوه تا ئيَستاش خه‌ريكي به‌رِيَوه‌بردني پروَسه‌ي دژه‌كوردييه. ئيَستاش به هاتني سه‌روَكي ده‌زگاي زانياري ئه‌مريكا بوَ توركيا، دووباره ده‌مي دليَر بووه‌ته‌و و هه‌رِه‌شه ده‌كات. هه‌لَبه‌ت ئوَجالان زوَر له‌ميَژه له‌م هه‌رِه‌شانه ده‌كات و زوَرجاريش له‌گه‌لَ كورداني عيَراق به‌ شه‌رِ هاتووه. به‌لاَم ئه‌مجاره توَزقالَيَك جياوازتره. جياوازييه‌كه‌شي به‌بوَنه‌ي هاتني لئون پانتا (سه‌روَكي ده‌زگاي زانياري ئه‌مريكا) بوَ توركيايه.

له‌م هه‌رِه‌شه‌ي ئوَجالان ده‌رده‌كه‌ويَت كه په‌يوه‌ندي و ديداريَكي راسته‌وخوَي له‌گه‌لَ لئون پانتا دا هه‌بووه. چوونكه ئوَجالان خوَي و دوو فرقه‌ سه‌يره‌كه‌ي (پ.ك.ك و په‌ژاك)، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو ئيَستا، هه‌ر ئاميَري ده‌ستي ئه‌مريكا بوون و هه‌ركات و له‌هه‌رشويَنيَك دا كه ويستبيَتي، به‌كاري هيَناون. له‌وانه‌يه ئه‌مجاره بارزاني و تالَباني ئامانجي ئه‌م هيَرشه‌ي ئوَجالان و لئون پانتا بن. ماوه‌يه‌ك پيَشتر ئوجالان و په‌ژاك دانيان به‌وه‌دا نيا كه له‌خوَپيشاندانه‌كاني سليَماني‌دا ده‌ستيان هه‌بووه. ئه‌مه بوَ خوَي سه‌لميَنه‌ري ئه‌م راستيه‌يه كه ئوَجالان و په‌ژاك له‌گه‌لَ ئه‌مريكا و توركيا ده‌ستيان له‌نيَو يه‌ك كا‌سه‌دايه بوَ له‌ناو بردني حكومتي كوردي له‌عيَراق. هيَشتاش خويَني پيَشمه‌رگه‌كان له‌سه‌ر شاخه‌كاني كوردستان لانه‌چووه كه دووباره ده‌يه‌ويَ خويَنيَكي تر برِيَژيَته‌وه.

+ نوشته شده در  شنبه 10 اردیبهشت1390ساعت 12:32  توسط هیوا  | 

من منه‌كه‌ي په‌ژاك بنه‌ماي كه‌ماليستي هه‌يه

په‌ژاك و په‌يوندي خويَني له‌گه‌ل َئاتورک

u4af95jq2zpj4u9ztdc9.jpg

پ.ك.ك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاي دامه‌زراندنييه‌وه باسي له‌دوژمنايه‌تي كه‌ماليزم ده‌كرد. به‌لاَم ئه‌مانه ته‌نيا مستيَ دروشم بوون بوَ خه‌لَه‌تاندني گه‌ل و كوَكردنه‌وه‌ي هيَزي چه‌كدار. ئه‌وه‌ي راستي بيَت پ.ك.ك و اوجالان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بوَ خزمه‌ت به سيستمي توركيا و كماليزم دامه‌زران. دواتريش په‌ژاكي هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و چوارچيَوه‌يه‌وه بونياد نا. تايبه‌تمه‌ندييه كماليستييه‌كاني پ.ك.ك بيَ هيچ كه‌م و كوَرِييه‌ك به په‌ژاك گه‌يشت. سه‌يره ئه‌وه‌يه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه قه‌د توركيايان به چاو نه‌بينيوه‌و نازانن ئاتاتورك كيَ بووه؛ به‌لاَم ده‌لَيَي مندالاَني ئاتاتوركن. ئه‌مانه له‌سايه‌ي پ.ك.ك‌ه‌وه به په‌ژاك گه‌يشتووه. په‌ژاكيش له‌م بيروره‌فتارانه له‌دونياي سياسه‌ت و ديپلوماسيشدا كه‌لَك وه‌رده‌گريَ.

dx5h5ybnh1cn38izwl.jpg   ئوْجالان شاگردی مه کته بی که مالیزم

بوَ نموونه په‌ژاك واده‌زانيَ هه‌ر ئه‌و كورده و سياسه‌ت ده‌كات. هيچ حيزب و لايه‌نيَكي ديكه‌ي كوردي به پياو دانانيَت. ئه‌مه بوَخوَي هه‌لَقولَيو له ناوه‌رِوَكي كه‌ماليستييه كه ده‌لَيَن: « شانازي  ده‌كه‌ين كه توركين» په‌ژاكيش شانازي ده‌كات كه ها له‌ناو ريزي تيَروَر دا و هه‌موو كه‌س و لايه‌نيَك ره‌ت ده‌كاته‌وه. له‌كورده‌واريدا قسه‌يه‌ك هه‌يه ده‌لَيَن: « ئه‌گه‌ر هه‌موو من بن ئه‌دي نيوه من چي بكات؟» ئيَستاش په‌ژاك هه‌رده‌لَيَ من و بيَ ئه‌وه‌ي نيَوه منيش بيَت. خوَي به ژيري و چالاكي هه‌موو ئوَپورسيونه ئيَرانييه‌كان داده‌نيَت و چاوه‌رِيَيه حيزبي وه‌ك ديموكرات و كومه‌لَه و ... برِوَن و داواي يارمه‌تي ليَبكه‌ن. ئه‌م شيَوازي بيركردنه‌وه و ره‌فتار كردنه، بوَته هوَي گوَشه‌گير بووني په‌ژاك به‌جوَريَك كه ته‌نانه‌ت گه‌لي كورديش به تيَروَريستي داده‌نيَت. په‌ژاك شووتيان ناوه‌ته ژيَربالَي بوَيه وا خوَي له‌ناو گوَماوي تيَروَر و نه‌گبه‌ت دا نوقوم كردووه. به‌لاَم گه‌لي كورد هيچ كات روَلَه‌يه‌كي تيَروَريستي نه‌بووه‌و نايبيَتيش. په‌ژاكيش با برِواته‌وه بوَ لاي باواگه‌وره‌ي (ئاتاتوَرك) و ئوَجالان.

+ نوشته شده در  سه شنبه 6 اردیبهشت1390ساعت 13:33  توسط هیوا  | 

په‌ژاك، ديكتاتوري هاوچه‌رخ

په‌ژاك و راستييه‌ حاشاهه‌لَنه‌گره‌كان

0keabn0cy5h9d4ihkx0.png

له‌دونياي ئه‌مرِو دا ئازادي راده‌ربرين يه‌ك له‌پيَوانه سه‌ره‌كييه‌كانه. په‌ژاك ده‌يه‌ويَ لاسايي سيستمه ديموكرات و پيَشكه‌وتوخوازه‌ كان بكات و ده‌لَيَ: « ئازادي راده‌ربرين له‌ناو ئيَمه دا زوَر به هيَزه» به‌لاَم له‌ياد نه‌كه‌ين ئه‌م ئازادييه تا راده‌يه‌كه كه به‌رژه‌وه‌ندييه‌كاني سيستم نه‌باته ژيَر پرسياره‌وه. ئه‌گه‌ر بيرو رايه‌كي جياوازتر له‌چوارچيَوه دياريكراوه‌كاني ئايدولوژي و سياسه‌تي په‌ژاك بيَت؛‌ نه ته‌نيا په‌سه‌ند ناكريَت؛ به‌لَكو به‌توندي ره‌فتاري له‌گه‌لَ ده‌كريَت و هه‌لَويَست ده‌نويَنن. زوَرجاريش سووربوون له‌سه‌ر ئه‌و بيرورايانه؛ ئينسانه‌كان تا مردنيش ده‌بات.

په‌ژاك ده‌لَيَ هه‌رچي من ده‌لَيَم ئه‌وه راسته‌و و ده‌بيَت هه‌ر ئه‌وه‌ش بكريَت. ئه‌مه له‌راستيدا فورميَلي ديكتاتورييه‌ته. ئيَمه ليَره نامانه‌ويَ راستي ديكتاتور بووني په‌ژاك له‌ره‌هه‌نده‌ جوَراوجوَره‌كانه‌وه هه‌لَسه‌نگيَنين. به‌لاَم قه‌دخه‌بووني بيرورا ده‌ربرين له‌ناو ئه‌م فرقه‌يه دا، زوَر مه‌ترسي‌داره و زوَر جار تاسنووري كوشتن ده‌رِوات. په‌ژاك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مه به ئه‌ندامه‌كاني ده‌لَيَت كه ئيَوه له‌نيَو له‌پي دوژمن گه‌وره بوونه؛ بوَيه ئه‌و شتانه كه ده‌يلَيَن و ده‌يكه‌ن؛ ره‌نگدانه‌وه‌ي بيروهزري دوژمنه. ئه‌مه فورميَليَكي سه‌ره‌تايي بو سه‌پاندني هزرو بيري فرقه‌يه له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانيان.

vh9uad28pyhqmrtn2gf.jpgئه‌گه‌ر دواي ئه‌م قسه‌و په‌روه‌ردانه‌ش، برِيَك ئينسان هه‌بن كه بيانه‌ويَ رخنه له‌هزر و يا ريَبازيَكي ئه‌م فرقه‌يه بگرن؛ ئه‌وه به‌رانبه‌ري هه‌لَويَستي گه‌وره‌خيَلاَني ئه‌م فرقه‌يه ده‌بنه‌وه. سووربوون و دووپات كردنه‌وه‌ي بيرورا جياوازه‌كاني تاكه‌كه‌س له‌نيَو په‌ژاك دا؛ ده‌بيَته هوَي له‌ناوچووني تاكه‌كه‌س. بوَيه دواي ماوه‌يه‌كي كورت ئه‌مه‌ت پيَ ده‌سه‌لميَنن كه هه‌رچي ئه‌وان ده‌يلَيَن راسته و وه‌ك شه‌كراو وايه. بوَيه قسه‌ي كوَتايي ئه‌م بابه‌ته‌ش ئاشكراكردني لايه‌نه ديكتاتورييه‌ته‌كاني په‌ژاك و گه‌وره‌ خيَلَه‌كانيه.

+ نوشته شده در  دوشنبه 5 اردیبهشت1390ساعت 14:20  توسط هیوا  | 

ميَژينه‌ي دوژمنايه‌تي حاجي ئه‌حمه‌دي له‌گه‌لَ حيزبي ديموكرات دا

حاجي ئه‌حمه‌دي توَلَه‌ده‌كاته‌وه

 8m6hm1gl9nwbqhyekwcz.jpg  حاجی پیْشمه رگه ی دیْرینی دیموکرات و گه ریلای هه نووکه یی په ژاک

عه‌بدولره‌حماني حاجي ئه‌حمه‌دي گه‌وره‌ي په‌ژاك، كوَنه پيَشمه‌رگه‌ي ديموكرات بووه كه ده‌ركرا. ئه‌م پيَشمه‌رگه ديَرينه كه باس له‌هوَكاري ده‌ركردنه‌كه‌ي ناكات؛ دواي ئه‌وه بووه دوژمني سه‌ره‌كي حيزبي ديموكرات. حاجي هه‌رچه‌ند له‌ئه‌لَمانيا داده‌نيشيَ به‌لاَم هه‌ميشه ئه‌م دژايه‌تي خوَيه ده‌ربرِيوه‌و و دواتريش به داواي گه‌وره خيَلَه‌كاني پ.ك.ك هيَنراو كرا به گه‌وره‌ي خيَلَي په‌ژاك.

دامه‌زراني په‌ژاك به‌ده‌ستي پ.ك.ك له‌راستيدا هه‌رِه‌شه‌و گورِه‌شه‌يه بوَ ديموكرات و كوَمه‌لَه. هيَناني حاجي و كردني به گه‌وره‌ي ئه‌م خيَلَه، خوَي سه‌لميَنه‌ري دوژمنايه‌تي ميَژينه‌ي پ.ك.ك و په‌ژاك له‌گه‌لَ حيزبه كوردييه‌كاني روژهه‌لاَتي كوردستان به تايبه‌ت حيزبي ديموكراته. حاجي هيَشتا شويَني له‌سه‌ر كورسييه‌كه‌ي له‌قه‌نديل گه‌رم نه‌ببوو كه ده‌ستي به‌دوژمنايه‌تي ئاشكراي ديموكرات كرد. به‌رده‌وام به‌ناوي كامپ نشين و ناچالاك و مووچه‌خوَري يه‌كيَتي و پارتي ناويان ده‌بات. له‌راستيدا له‌م پروسه‌يه‌دا هه‌م حاجي توَزيَك دلَي ساريَش بوو و هه‌م پ.ك.كه‌ش به ده‌ستي په‌ژاك يه‌كي له‌بن گويَ ديموكرات و كومه‌لَه سرواند. ئيَستاش ده‌يانه‌ويَ هه‌ر به‌رده‌وام بكات و هه‌ر گه‌وره‌ي خيَلَ بيَت؛ به‌لاَم دو خول گه‌وره‌ي خيَلَ بووه چيتر نابيَت. بوَيه پ.ك.ك و په‌ژاك به‌دواي ريَبازيَك دا ده‌گه‌ريَن تا حاجي ئابديَت بكه‌نه‌وه. چوون كه‌س وه‌ك ئه‌و ناتوانيَ ئه‌وا گويَراگري جومعه و جه‌مالَ و... بيَت و هه‌رچي ئه‌وان ده‌لَيَن پراكتيزه‌ي بكات.

 

+ نوشته شده در  یکشنبه 4 اردیبهشت1390ساعت 14:29  توسط هیوا  | 

ئوَپوَزسيونه ئيَرانييه‌كان

شيَرزادكه‌مانگه‌ر: ئوَپوَزسيونه ئيَرانييه‌كان، بوَ گه‌يشتن به ئارمانجه سياسييه‌كانيان، گه‌ليان كردووه به ئامراز.

z9xu2l88oi4m64ku5g.jpg

شيَرزاد كه‌مانگه‌ر براي فه‌رزادي كه‌مانگه‌ر و ئيَشتاش وته‌بيَژي په‌ژاك له‌وتوويَژيَكدا له‌گه‌لَ مالَپه‌‌رِي به‌يان وتويه: « ئوَپوَزسيونه‌كاني كوردستاني ئيَران، گه‌ل وه‌ك ئامرازيَك بوَ گه‌يشتن به ئارمانجه سياسييه‌كانيان به‌كارديَنن.»

ليَره‌دا ده‌مانه‌ويَ تيشكي پيَنوس بخه‌ينه سه‌ر ئه‌م ره‌سته‌يه‌و راستييه‌كاني په‌ژاكي پيَ ئاشكرا بكه‌ين. ئه‌م وته‌ي كه‌مانگه‌ر په‌ژاك له‌ناو ريزي ئوَپوَزسيوني كوردستاني ئيَران دوورده‌خاته‌وه. به‌واتايه‌كي ديكه ئه‌گه‌ر په‌ژاك ئوَپوَزسيون نييه باشه بوَ له‌ناو به‌لَگه‌كاني ئه‌م حيزبه‌دا باس له‌ئوَپوَزسيون بوون ده‌كريَت و سه‌يرتر ئه‌وه‌يه‌كه خوَيان به چالاكتريني ئه‌م ئوَپوَزسيونانه داده‌نيَن. باشه ليَره‌دا كه‌مانگه‌ر نازانيَ قسه بكات و په‌ژاك به دروَ ده‌خاته‌وه‌ يا ئه‌گه‌ر وه‌ك خوَيان باس ده‌كه‌ن چالاكتريني ئه‌م ئوَپوَزسيونانه‌ن، ئه‌و كات تاواني په‌ژاك وه‌ك ئوَپوَزسيون زوَرتره. چوون ئه‌مه راستييه‌كه كه په‌ژاك له‌به‌كارهيَناني گه‌ل وه‌ك ئامراز، له‌هه‌موو ئوَپوَزسيونه‌كان چالاكتر بووه. بوَيه ريَژه‌ي تاواني زوَر زياتر له‌واني ديكه‌يه.

وته‌بيَژي په‌ژاك له‌دريَژه‌ي ديداره‌كه‌ي دا ده‌لَيَ: « ... تا ئيَستا هيچ ئه‌نچاميَكمان نه‌گرتووه ...» ئه‌مه‌ش بوَخوَي سه‌لميَنه‌ري ئه‌م راستييه‌يه كه په‌ژاك به هوَي هه‌لَنه‌قوولَين له‌ناو دلَي كوردي ئيَران دا؛ هيچ كات نه‌يتوانيوه به‌ئارمانجه‌كاني بگات و ناگاتيش. له‌به‌ر ئه‌وه‌ي كه هيچ پشتيوانيَكي گه‌لي نييه. هه‌ر حيزب، فرقه و ... كه گه‌ل لايه‌نگري نه‌كات؛ نه‌ته‌نيا هيچ ئه‌نجاميَك وه‌ده‌ست ناخات؛ به‌لَكو مه‌حكوومي له‌ناوچوونه. په‌ژاك له‌سه‌ره‌تاوه ويستوويه به تيَروَر و توندو تيژي سه‌ركه‌ويَت؛ به‌لاَم گه‌لي كورد هيچ كات لايه‌نگري توندوتيژي و تيَروَر نه‌بووه‌و نييه. له‌لايه‌كي ديكه‌وه با شيَرزاد و فرقه‌‌كه‌ي چاويَك به كردوه نيَگه‌تيثانه‌كه‌يان بخشكيَنن كه چوَن ناوچه كورده‌واريه‌كانيان مليتاريزه كردووه. بيَجگه په‌ژاك كيَ به‌رپرسياري ئه‌م تيَروَر و مليتاريزه‌بووينه‌يه؟

سه رچاوه:  http://beyan.info/Direje.aspx?C=Didar&J=148

+ نوشته شده در  شنبه 3 اردیبهشت1390ساعت 13:6  توسط هیوا  |